Shadow Shadow

ئەمریکا.. کارەبای بەشێکی زۆری ناوچەی مانهاتن کوژایەوە

11:32 یه‌ك شه‌ممه‌ 14 ته‌موز 2019
article image

ناس کورد

ڕۆژی ڕابردوو، بەهۆی پچڕانی تەزووی کارەبا لە چەند گەڕەکێکی شاری نیۆیۆڕک لە ناوچەی مانهاتن بەشێکی زۆری خزمەتگوزارییە گشتییەکان لەکارکەوتن.

.

میدیاکانی ئەو وڵاتە بڵاویانکردەوە، کاتژمێر 6:45 خولەکی ئێوارەی دوێنێ 13ی تەمموزی 2019، کارەبای مانهاتن کوژاوەتەوە.

.

لەوبارەوە سی ئێن ئێن بڵاویکردوەتەوە، پچڕانەکە کاریەگەری لەسەر 72 هەزار هاوبەشی کارەبا دروستکردووە.

.

بەهۆی پچڕانی کارەباوە، هێلەکانى میترۆ، هیماکانى هاتووچۆ و ئەسانسۆرەکان و چەندین خزمەتگوزاری دیکەی گشتی لەکارکەوتوون.

.

بەرگری شارستانی مانهاتن بە میدیا ناوخۆییەکانی ڕاگەیاندووە دەیان داواکاری فریاگوزاییان لە هاوڵاتیانەوە پێگەیشتووە کە لە میترۆکان و ئاسانسۆرەکان ماونەتەوە.

.

هاوڵاتیان لە ماوەی کارەبا بڕانەکە بەشێکیان لەسەر شەقامەکان مانەوە، لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان چەندین دیمەنیان لەسەری بڵاوکردەوە.

بەرپرسانی ناوچەکە ڕایگەیاندووە بەهۆی دروستبوونی کێشەیەکی تەکنیکیەوە ڕوداوەکە ڕوویداوە.

.

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل