fbpx
Shadow Shadow

ئەمریکا چۆن باڵندە و ئاژەڵى بۆ سیخوڕیکردن بەکارهێناوە؟

13:36 دوو شه‌ممه‌ 16 ئه‌یلول 2019
article image

ناس کورد-

چەند بەڵگەنامەیەکى دەزگای هەواڵگریی ناوەندى ئەمریکا ئاشکرایدەکەن کە واشنتۆن سیخوڕیى بەسەر یەکێتى سۆڤیەتەوە کردووە لەکاتى جەنگى سارددا، بۆ ئەوەش باڵندە و ئاژەڵى وشکانى و ئاوى بەکارهێناوە.

بەپێی بەڵگەنامەکان کە لە ماڵپەڕى فەرمى دەزگای هەواڵگریی ناوەندى ئەمریکا بڵاوکراونەتەوە، کۆتر و دۆلفین و پشیلە و سەگ بەکارهێنراون بۆ کۆکردنەوەى زانیارى هەواڵگرى لەسەر “دوژمن”، لە ئاماژەیەکدا بۆ یەکێتى سۆڤیەتى پێشوو.

.

مێژووى بەشێک لە بەڵگەنامەکان دەگەرێنەوە بۆ شەستەکان و حەفتاکانى سەدەى رابردوو، کە وێنەى تایبەت بە چۆنیەتى بەکارهێنانى باڵندە و ئاژەڵى وشکانى ئاویان تێدایە بۆ بەکارهێنانیان بۆ کارى سیخوڕیى کە بەشێک لە هەوڵەکان سەکەوتوو بوون و بەشێکى دیکەشیان شکستیان هێناوە.

لە یەکێک لە وێنەکاندا کۆترێک دەردەکەوێت، کامێرایەک کە کێشەکەى ٣٥ گرامى بە حەبلێک کە کێشەکەى پێنج گرامە لەسەر سنگى جێگیرکراوە، بۆ ئەوەى بەسەر پێگە هەستیارەکانى یەکێتى سۆڤیەتدا بفڕێت و لە رێگەى تۆمارکردنى وێنەو ڤیدیۆوە زانیارى کۆبکاتەوە.

ئەمریکا چۆن باڵندە و ئاژەڵى بۆ سیخوڕیکردن بەکارهێناوە؟ ئەمریکا چۆن باڵندە و ئاژەڵى بۆ سیخوڕیکردن بەکارهێناوە؟ ئەمریکا چۆن باڵندە و ئاژەڵى بۆ سیخوڕیکردن بەکارهێناوە؟

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل