fbpx
Shadow Shadow

ئەمریکا پشتیوانى دانوستانەکانى نێوان هەرێم و بەغداد دەکات

18:26 چوار شه‌ممه‌ 18 ئه‌یلول 2019
article image

ناس کورد-

لە سەردانەکەیدا بۆ لاى مەسرور بارزانى، سەرۆکى حکومەتى هەرێمى کوردستان لە شارى هەولێر، کە ئەمڕۆ چوارشەممە 18ى ئەیلولى 2019 ئەنجامیدا، ماتیۆ تۆلەر، باڵیۆزى ئەمریکا لە عیراق ڕایگەیاند: “ویلایەتە یەکگرتووەکانى ئەمریکا پاڵپشتى نزیکبوونەوە و دانوستامەکانى نێوان حکومەتى هەرێم و حکومەتى فیدراڵ دەکات”.

,

بەگوێرەى ڕاگەیەندراوەکەى نوسینگەى سەرۆکى حکومەتى هەرێم کە لەوبارەوە بڵاوکراوەتەوە، باڵوێزەکەى ئەمریکا لە عێراق ڕایگەیاندووە: “هەست بەپێشکەوتن لە دانوستانەکانى نێوان هەولێر و بەغداد دەکەین”.

,

هەر لەو کۆبوونەوەیەدا مەسرور بارزانى، سەرۆکى حکومەتى هەرێم ئەوەى رونکردووەتەوە: “دانوستانەکان بەردەوامن لەسەر ئاستە جیاوازەکان و لەوبارەیەشەوە چەندین بژاردە خراونەتەڕو، بەشێوەیەک دەستورى عێراق سەنگى مەحەکى نێوان هەردوو لابێت”.

,

هاوکات هەر ئەمڕۆ، سەرۆکى حکومەتى هەرێمى کوردستان، خالید شوانى، وەزیرى حکومەتەکەى لەسەر پشکى یەکێتى، کردە بەرپرسى دۆسییەى دانوستانەکانى نێوان هەولێر و بەغداد.

,

,

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل