fbpx
Shadow Shadow

سیاسه‌تی

ئەمریکا و ژاپۆن یەکەم حاڵەتى گیانلەدەستدانیان بە کۆرۆنا ڕاگەیاند

09:33 شه‌ممه‌ 08 شوبات 2020
article image

ناس کورد-

هەریەکە لە ئەمریکا و ژاپۆن، تۆمارکردنى یەکەم حاڵەتى گیانلەدەستدانیان بە ڤایرۆسى کۆرۆنا ڕاگەیاند، لەکاتێکدا وڵاتان لەهەوڵى چڕوپڕدان بۆ ڕێگرى لە بڵاوبوونەوەى ڤایرۆسەکە.

.

باڵیۆزخانەى ئەمریکا لە چین ڕایگەیاند، هاوڵاتییەکى ئەمریکى توشبووى ڤایرۆسى کۆرۆنا کە لە ووهان نیشتەجێبووە گیانى لەدەستداوە، ئەوەش یەکەم حاڵەتى گیان لەدەستدانى هاوڵاتییەکى بیانییە لەو شارە کە شوێنى بڵاوبونەوەى نەخۆشییەکەیە.

.

وتەبێژێک بەناوى باڵیۆزخانەى ئەمریکاوە بە فرانس پرێسى ڕاگەیاندووە “ئەو هاوڵاتییە ئەمریکییە تەمەنى 60 ساڵە و توشبووى کۆرۆنا بووە و لە نەخۆشخانەى ووهان چارەسەرى وەردەگرت و گیانى لەدەستداوە”.

.

لاى خۆیەوە، وەزارەتى دەرەوەى ژاپۆن لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند، پیاوێکى ژاپۆنى کە بەهۆى هەوکردنى سییەکانییەوە ڕەوانەى نەخۆشخانە کرابوو، لە ووهان گیانى لەدەستداوە.

.

وتیشى ئەو پیاوە لە شەستەکانى تەمەنیدایە و گومانى لێکراوە کە توشى ڤایرۆسەکە بووبێت، بەڵام بەهۆى ئەوەى نەتوانراوە بەتەواوى نەخۆشییەکەى دیاریبکرێت هۆکارى مردنەکەى بە هەوکردنى سی ڕاگەیەنراوە.

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل