Shadow Shadow

ئەمریکا و چین بۆ کۆتاییهێنان بە جەنگى ئابورى نێوانیان کۆدەبنەوە

08:32 پێنج شه‌ممه‌ 05 ئه‌یلول 2019
article image

ناس کورد-

بڕیارە مانگى تشرینى یەکەم چین و ئەمریکا لەسەر ئاستى باڵا کۆببنەوە، بۆ کەمکردنەى ئاڵۆزی و جەنگە ئابورییەکانى نێوانیان.

,

لە ڕاگەیەندراوێکدا وەزارەتى بازرگانى چین ڕایگەیاندووە، خولێکى دیکەى دانوستان لەنێوان وڵاتەکەی و ئەمریکا لە مانگى تشرین یەکەمدا دەستپێدەکات، ئەوەش پەیوەست بەو جەنگە ئابورییەى لەنێوان هەردوو وڵاتدا هەیە.

,

ئەو وەزارەتە ئەوەشى ئاماژە پێکردووە، ئەو بەرەوپێشچوونە لە پاش پەیوەندییەکى تەلەفۆنى نێوان هەریەک لە جێگرى سەرۆکوەزیران و بانکى ناوەندى چین لەگەڵ نوێنەرى بازرگانى و وەزیرى گەنجینەى ئەمریکا هاتووە.

,

ئەوەش ئاشکرا کراوە، تیمى بازرگانى هەردوو وڵات لەناوڕاستى ئەم مانگەدا تاووتوێى هەندێک پرس دەکەن بۆ ئەوەى کەشێکى لەبار بۆ هەندێک پرس لەنێوان هەردوو وڵات بهێننە کایەوە.

,

ئاڵۆزییەکانى نێوان چین و ئەمریکا پاش ئەوە هات کە ترەمپ بڕیاریدا بە زیادکردنى باجى گومرگى سەر کاڵا چینییەکان.

,

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل