fbpx
Shadow Shadow

ئەمریکا و تورکیا لەسەر چی ڕێککەوتن؟.. ناس کورد بڕگەکانى ڕێککەوتنەکە بڵاودەکاتەوە

22:36 پێنج شه‌ممه‌ 17 تشرینی یه‌كه‌م 2019
article image

 

ناس کورد-

.

ئەمشەو دوای پێنج کاتژمێر کۆبوونەوەی نێوان مایک پێنس، جێگری سەرۆکی ئەمریکا و ڕەجەب تەیب ئەردۆگان، سەرۆکی تورکیا، هەردوولا لەبارەی بارودۆخی ڕۆژئاوای کوردستان و ناوچە سنورییەکانی نێوان تورکیا و سوریا لەسەر نۆ خاڵ ڕێککەوتن.

.

گرنگترین خاڵی ڕێککەوتنەکە ڕاگەیاندنی ئاگربەستە بۆ ماوەی پێنج ڕۆژ و لەبارەی ڕێککەوتنەکەشەوە ترەمپ ڕایگەیاند “ئەمڕۆ ڕۆژێکی مێژووییە بۆ کوردەکان”.

.

ناوەڕۆکی ڕێککەوتنەکەی ئەمریکا و تورکیا:

.

یەکەم: ڕاوەستاندنی شەڕ و لەشکرکێشییەکانی تورکیا بۆسەر ڕۆژئاوا و ڕاگەیاندنی ئاگربەست بۆ ماوەی 120 کاتژمێر.

.

دووەم: ئەمریکا لەگەڵ هێزە کوردییەکاندا کار دەکات بۆ ئەوەی بەدوورى 32 کیلۆمەتر لە سنوری نێوان سوریا و تورکیا بکشێنەوە.

.

سێیەم: بەهەموو شێوەیەک شاری کۆبانێ هێڵی سورە و نابێت تورکیا لێی نزیک بێتەوە، کە ئێستا هێزەکانی سوریای تێدایە.

.

چوارەم: ئەگەر هێزە کوردییەکان کشانەوە پێویستە تورکیا بەتەواوی ئۆپراسیۆنە سەربازییەکەی ڕابگرێت.

.

پێنجەم: ئەمریکا هیچ سەربازێکی لە خاکی سوریادا نابێت.

.

شەشەم: ئەمریکا و تورکیا ڕێککەوتوون بۆ دروستکردنی ناوچەی ئارام، کە ببێتە هۆی ئارامی تورکیا و پاراستنی کوردەکان.

.

حەوتەم: پاراستنی کەمە نەتەوایەتیەکانی سوریا و ڕێگە نەدان بە هەڵاتنی زیندانییە داعشەکانیش.

.

هەشتەم: شکستهێنان بە داعش ئامانجێکی هاوبەش دەبێت.

.

نۆیەم: لەو ماوەیەدا ئەمریکا هیچ سزایەکی نوێ بەسەر تورکیادا ناسەپێنێت.

.

سەبارەت بە ڕێککەوتنەکەش مایک پێنس، جێگری سەرۆکی ئەمریکا وتی، ڕێککەوتنەکە لە بەرژەوەندی کوردەکانی سوریایە و ناوچەیەکی دابڕاوی دور مەودایان بۆ دروست دەکرێت.

.

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل