Shadow Shadow

ئەمریکا و تاڵیبان خولێکی دیکەی گفتوگۆکانیان ئەنجامدا

12:33 سێ شه‌ممه‌ 13 ئاب 2019
article image

ناس کورد

دانوستانى ئاشتى نێوان بزوتنه‌وه‌ى تاڵیبان و ئه‌مریكا له‌قه‌ته‌ر به‌رده‌وامه‌ و تا ئێستاش ئەنجامەکەی ئاشكرا نه‌كراوه‌.

.

زەبیحوڵڵا موجاهید، وته‌بێژى بزوتنه‌وه‌ى تاڵیبان به‌میدیاكانى ڕاگه‌یاندووه‌: “هەشتەمین گەڕی دانوستانەكانی نێوان تاڵیبان و ئەمریكا شەوی ڕابردوو لە دۆحەی پایتەختی قەتەر كۆتایی هاتووە”.

.

وته‌بێژه‌كه‌ى تاڵیبان دانوستانەكانی نێوان حزبه‌كه‌ى و ئه‌مریكایى  بە بنیاتنەر و درێژخایەن ناوبردووە و وتوویەتی: “هەردوولا لەگەڵ سەركردەكانیان سەبارەت بە هەنگاوەكانی داهاتوو ڕاوێژ دەكەن.”

.

له‌ماوه‌ى ڕابردوودا، زنجیره‌یه‌ك كۆبونه‌وه‌ له‌نێوان سه‌ركرده‌كانى بزوتنه‌وه‌ى تاڵیبان و ئه‌مریكادا له‌دۆحه‌ى پایته‌ختى قه‌ته‌ر بەڕێوەچوون، به‌ڵام تا ئێستا ئەنجامێکی ئەوتۆ لەو گفتوگۆیانە ڕانه‌گه‌یه‌نراوه‌.

 

بزوتنه‌وه‌ى تاڵیبان، ساڵى 1994 له‌ئه‌فغانستان دامه‌زراوه‌، رێكخراوێكى سوننه‌ مه‌زهه‌به‌ و لەسەرەتای دامەزراندنیەوە ده‌ستیداوه‌ته‌ خه‌باتى چه‌كدارى و كرده‌وه‌كانیشى له‌لایه‌ن ئه‌مریكاوه‌ به‌تیرۆریستى ناو زه‌د ده‌كرێن.

 

ساڵى 1996 زۆربه‌ى خاكى ئه‌فغانستان و كابۆڵى پایته‌ختى كۆنترۆڵكرد و ساڵى 2001 دواى هێرشه‌كه‌ى یانزه‌ى سێپته‌مبه‌ر، به‌تۆمه‌تى تێوه‌گلان به‌و هێڕشانەوە ئه‌مریكا هێرشى كرده‌ سه‌ر بزوتنه‌وه‌ى تاڵیبان و له‌كابۆڵ و زۆربه‌ى شاره‌كانى ترى ئه‌فغانستان دوورى خسته‌وه‌.

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل