fbpx
Shadow Shadow

ئەمریکا وەبەرهێنانى لەکەرتى وزەى هەرێم “زیاد دەکات”

20:52 هه‌ینی 10 كانونی دووه‌م 2020
article image

ناس کورد-

مەسرور بارزانى و وەزیرى وزەى ئەمریکا پەیوەندییەکى تەلەفۆنیان ئەنجامدا و پرسی پەرەپێدانى پەیوەندییەکانى هەرێم و ئەمریکایان لە بوارى وزەدا تاوتوێکرد.

.

مەسرور بارزانى سەرۆکى حکومەتى هەرێم لە تویتێکدا ڕایگەیاند، لە پەیوەندییەکەدا باسیان لە پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان و ئەمریکا لەبواری وزە کرد.

.

ئاماژەى بەوەشکردووە، پێکەوە کار بۆ بەهێزکردنی پەیوەندییەکان و زیادکردنی وەبەرهێنانی ئەمریکا لە کەرتى وزەی هەرێمدا دەکەن و لەو بارەیەوە لە پەیوەندى بەردەوامدا دەمێننەوە.

.

هاوکات وەزارەتى وزەى ئەمریکا ڕایگەیاند، لە پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەدا جەخت لە پاڵپشتى فراوانکردنى رۆڵى کۆمپانیاکانى وزەى ئەمریکا لە هەرێم کراوەتەوە و ڕێککەوتوون هەماهەنگى بکەن لەو بارەیەوە.

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل