fbpx
Shadow Shadow

ئەمریکا هەڵوێستى خۆى لەسەر خۆپیشاندانەکانى عێراق ئاشکراکرد

08:33 دوو شه‌ممه‌ 28 تشرینی یه‌كه‌م 2019
article image

ناس کورد-

 

وەزیرى دەرەوەى ئەمریکا ڕایگەیاند، بەچڕى چاودێرى دۆخى عێراق دەکەن و داواشى لەلایەنەکان کرد توندوتیژیى ڕەتبکەنەوە، لە ئاماژەیەکدا بۆ خۆپیشاندانەکان کە لەڕۆژى هەینییەوە دەستیان پێکردووەتەوە.

.

مایک پۆمپیۆ وەزیرى دەرەوەى ئەمریکا لە تویتێکدا ئاماژەى بەوەکردووە، وڵاتەکەى نیگەرانە لە کوشتنى هاوڵاتییان و سنوردارکردنى کارى دەزگاکانى ڕاگەیاندن لەعێراق.

.

جەختیشیکردەوە، کە پێویستە پاڵپشتى لە ئازادى کارى ڕاگەیاندن بکرێت.

.

وتەکانى پۆمپیۆ هاوکاتە لەگەڵ دەستپێکردنەوەى خۆپیشاندانەکانى بەغدا و چەند شارێکى دیکە، کە بەهۆیەوە لانى کەم 67 کەس کوژراون و سەدانى دیکەش برینداربوون.

.

دواى سەرهەڵدانەوەى خۆپیشاندانەکان، حکومەت کارکردنى چەند دەزگایەکى ڕاگەیاندنى قەدەغەکرد، بە پاساوى ئەوەى مۆڵەتیان نییە.

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل