fbpx
Shadow Shadow

ئەمریکا هەڕەشە لەو وڵاتانە دەکات کە نەوتى ئێران دەکڕن

18:17 یه‌ك شه‌ممه‌ 08 ئه‌یلول 2019
article image

ناس کورد-

میدیاکانى ئێران هەواڵى گەیشتنى کەشتى نەوتى (ئەدریان دەریا١)ى بەشوێنى خۆى بەمەبەستى فڕۆشتنى نەوتەکەى بڵاوکردەوە و  ئەمریکاش هۆشدارى دەداتە ئەو وڵاتانەى کە نەوتى ئێران دەکڕن.

.

ئاژانسی هەواڵی تەسنیمى ئێرانى،  بڵاوى کردەوە :”ئەمریکا لە ڕێگەگرتن لە فڕۆشتنی نەوتی ئێران شکستی هێناوە و کەشتی نەوتی (ئەدریان دەریا یەک)  گەیشتووەتە شوێنی مەبەستی خۆی بۆ فڕۆشتنی نەوتەکەی”.

.

هاوکات ئەمریکا هەڕەشە لەو وڵاتانە دەکات کە نەوت لە ئێران دەکڕن و بەرپرسێکی ئەو وڵاتە ڕایگەیاند : “سزا دەخەینە سەر هەر وڵاتێک کە نەوت لە ئێران بکڕێت”.

.

بەرپرسەکەی ئەمریکا ئاماژەی بەوەشكردووە، بەردەوام دەبن لە فشارەکانیان بۆ سەر ئێران و ڕێگەگرتن لە فڕۆشتنی نەوت.

.

دوێنێ (شەممە) ئاژانسی ڕۆیتەرز، چەند وێنەیەکی کەشتییە نەوتهەڵگرەکەی ئێرانی لە مانگە دەستکردەکانەوە بڵاوکردەوە کە لە بەندەری تەرتووسی سووریا تۆمار کراون.

.

له‌وێنه‌كه‌دا، كه‌شتى نه‌وتهه‌ڵگرى ئادریان دەریای 1، كه‌ پێشتر ناوى گرێس 1 بوو، به‌ڕوونى ده‌رده‌كه‌وێت، کە 6ی ئەم مانگە لە بەندەری تەرتووس نەوتەکەی خاڵی کردووە.

.

رۆیتەرز ئاشکرای کردووە، وێنەکانی کەشتییەکە لە لایەن کۆمپانیایەکی مانگە دەستکردەکان بە ناوی ماکسار تەکنەلۆژییەوە گیراون.

.

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل