fbpx
Shadow Shadow

سیاسه‌تی

ئەمریکا هەڕەشەی کوشتن لە جێگرەوەکەی قاسم سولەیمانی دەکات

19:29 پێنج شه‌ممه‌ 23 كانونی دووه‌م 2020
article image

ناس کورد-

نێردەی ئەمریكا بۆ كاروباری ئێران ڕایگەیاند، ئەگەر ئیسماعیل قائانیش هەمان كارەكانی قاسمی سولەیمانی دووبارە بكاتەوە و هێرش بكاتە سەر بەرژەوەندییەكانی ئەمریكا ئەوا هەمان چارەنوسی قاسمی سولەیمانی دەبێت و دەیكوژن.

،

برایان هۆك، نێردەی ئەمریكا بۆ كاروباری ئێران لە پەیامێکدا بۆ ئیسماعیل قائانی، فەرماندەی نوێی فەیلەقی قودسی تاران ڕایگەیاند:” ئەگەر قائانی جێگرەوەی قاسمی سولەیمانی كارەكانی سولەیمانی دووبارە بكاتەوە و ئەمریكییەكان بكوژێت ئەوا هەمان چارەنوسی قاسمی سولەیمانی دەبێت و ئەویش دەكوژین”.

،

لەدرێژەی وتەكانیدا بۆ ڕۆژنامەی شەرق ئەوسەت لەپەراوێزی لوتكەی داڤۆس دا، نێردەی ئەمریكا بۆ كاروباری ئێران ئاماژەی بۆ ئەوەش كردووە، دەمێكە سەرۆكی ئەمریكا بەڵێنی ئەوەیداوە هەر هێرشێك بكرێتە سەر ئەمریكا و بەرژەوەندییەكانی بەتوندی وەڵامدەدرێتەوە.

،

لەسەر دۆخی گشتیی ئێرانیش نێردەی ئەمریكا ئاماژەی بەوەکردووە:” وای بۆدەچم ڕژێمی ئێران ئێستا لەوە تێگەیشتووە ناتوانێت هێرش بكاتە سەر ئەمریكا و لەتۆڵەكردنەوەی هەر هێرشێكیشی دەربازی نابێت”.

،

وتەكانی هۆك لەكاتێكدایە، ڕۆژێك دوای كوشتنی قاسم سولەیمانی، ئیسماعیل قائانی خرایە شوێنەكەی و بوو بە بەرپرسی فەیلەقی قودسی سەر بە سوپای پاسداران و لەهەڕەشەی تۆڵەكردنەوەی سولەیمانیش دا ووتی: “درێژە بەهەمان ڕێگەی قاسمی سولەیمانی دەدەم و كارەكانی ئەو تەواو دەکەم”.

 

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل