fbpx
Shadow Shadow

یەکێک لە گەورەترین کەشتییە فڕۆکەهەڵگرەکانى ئەمریکا بە گەروى هورمزدا تێپەڕى

08:45 چوار شه‌ممه‌ 20 تشرینی دووه‌م 2019
article image

ناس کورد-

 

کەشتی فڕۆکەهەڵگرى ئەبراهام لینکۆڵن و ژمارەیەک کەشتى دیکەى جەنگى، بەگەروى هورمزدا تێپەڕین، لەکاتێکدا ناکۆکییەکانى نێوان ئەمریکا و ئێران توندتر بوون.

.

بەپێی ئاژانسى ڕۆیتەرز، هێزى دەریایی ئەمریکا لەبەیاننامەیەکدا ڕایگەیاندووە، کەشتى ڕۆژى سێشەممە بەگەروى هورمزى کەنداو عەرەبیدا تێپەڕیوە.

.

لەچەند مانگى ڕابردوودا گرژییەکانى کەنداو ڕوویان لە زیادبوون کرد، دواى هێرشکردنە سەر چەند کەشتیەکى نەوتى کە ئەمریکا ئێرانى بە ئەنجادانى هێرشەکان تۆمەتبارکرد، بەڵام ئێران ڕەتیکردەوە.

.

فەرماندەى هێزى دەریایی ئەمریکا لە ڕۆژهەڵاتى ناوەڕاست لە مانگى ئایارى ئەمساڵدا بە ڕۆیتەرزى ڕاگەیاندبوو، کەشتى فڕۆکەهەڵگر دەنێرنە گەروى هورمز، ئەگەر پێویست بکات.

.

ئەو هەنگاوەى ئەمریکا هاوکاتە لەگەڵ سەرهەڵدانى خۆپیشاندانەکانى ئێرا، بەهۆى زیادکردنى نرخى بەنزینەوە، خۆپیشاندەران داواى ڕۆیشتنى دەسەڵاتى ئەو وڵاتە دەکەن.

.

کەشتى فڕۆکەهەڵگرى ئەبراهام لینکۆڵن درێژییەکەى 333 مەترە و بە وزەى ئەتۆم کاردەکات، تا دروستکردنى کەشتى “يو ئێس ئێس جيرالد فورد” لەساڵى 2017 بە گەورەترین کەشتى دادەنرا.

.

کەشتییەکە لەچەندین شەڕدا ڕۆڵى گەورەى بینیوە، لەوانە هەڵمەتى گەردەلولى بیابان لەساڵى 1991 بۆ دەرکردنى سوپاى عێراق لە کوەیت، پشتیوانیکردنى سوپاى ئەمریکا لەشەڕى ئەفغانستان لەساڵى 2002.

.

کەشتییەکە تواناى هەڵگرتنى نزیکەى 90 فڕۆکەى جەنگى و موشەک هەڵگر و هەلیکۆپتەرى هەیە.

 

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل