fbpx
Shadow Shadow

ئەمریکا نیگەرانە لە هێرشەکەی داعش بۆسەر ئاسایشی گەرمیان

09:06 هه‌ینی 02 ئاب 2019
article image

ناس کورد-

ئەمریکا نیگەرانی خۆی لە هێرشەکەی داعش بۆسەر ئاسایشی گەرمیان نیشاندا و نێردەی ئەو وڵاتە لە هاوپەیمانێتی دژی داعش ڕایگەیاند، هێشتا داعش لە چەند ناوچەیەکی عێراق بوونیان هەیە.

 

جێیمس جێفری، نێردەی ئەمریکا لە هاوپەیمانێتی دژی داعش لە لێدوانێکدا ڕایگەیاند، له‌ هێرشەکانی داعش نیگەرانن و ئەوان له‌ شێوەی شانەی نووستوو لە چەند ناوچەیەکی فراوانی عێراق وەك پاریزگەکانی دیالە، سەڵاحەدین، باشووری موسڵ و ناوچە کوردیەکان بوونیان هەیە.

 

ئەو بەرپرسەی ئەمریکا وتیشی: “کورد و هیزەکانی پێشمەرگە هێڵێکی فراوان لەو ناوچانە دەپارێزن، کە دوایین هێرش بۆسەر ئەوان بوو، قوربانیشی لێکەوتەوە و نیگەرانین لەوە.”

 

جێفری ئاماژەی بەوەشکرد: “هێزە عێراقییەکان و پێشمەرگە و هاوپەیمانان ڕووبەروویان دەبنەوە و ڕاهێنانیشمان بە هێزە عێراقییەکان و پێشمەرگە کردووە و بەردەوامیش دەبین.”

 

نێردەی ئەمریکا لە هاوپەیمانێتی دژی داعش ڕوونیشیکردەوە، بە هەموو شێوەیەک پابەندن لە شکستپێهێنانی داعش لە رۆژئاوای سوریا  و هەسەدەش دەپارێزن و رێگە ناده‌ن هیرشیان بکرێتەسەر.

 

جێفری گوتیشی: ئەوان بە هەمان شێوە نیگەرانی هەڕەشەکانی پەکەکەن، لە دژی تورکیا، وەك کوشتنی دیپلۆماتكارێکی تورکیا لە هەولێر، بۆیە دەیانەوێت ئەو دوو نیگەرانیە لە بەرچاو بگرن، چونکە تورکیا هاوپەیمانێکی گرنگی ئەوانە لە ناتۆ و لە هاوپەیمانیەتی دژی داعش.

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل