Shadow Shadow

ئێران: هەموو جیهان دەزانن کە نامانەوێت ببینە خاوەنى چەکى ئەتۆم

ئەمریکا: نابێت ئێران ببێتە خاوەنى چەکى ئەتۆم

23:18 دوو شه‌ممه‌ 08 ته‌موز 2019
article image

ناس کورد-

ترەمپ لەگەڵ سەرۆکى فەڕەنسا، تاووتوێى هەڕەشەکانى ئێرانیان کردووە لەبارەى زیادکرنى پیتاندنى یۆرانیۆم و داوایان کردووە سنورێک بۆ ئێران دابندرێت.

.

وتەبێژى کۆشکى سپى لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاماژەى بەوەکردووە: “سەرۆکى ئەمریکا و سەرۆکى فەڕەنسا باسیان لەوە کردووە، نابێت ئێران چەکى ئەتۆمى هەبێت و سنورێک بۆ ڕەفتارەکانى ئێران دابندرێت کە هەڕەشەیە بۆ ئاڵۆزبوونى ڕۆژهەڵاتى ناوەڕاست”.

.

لەلایەکى ترەوە، ڕاوێژکارى ئاسایشى نەتەوەیی ئەمریکا جۆن بۆڵتن ڕایگەیاند، ئەمریکا سورە لەسەر فشارەکانى بۆ سەر ئێران بۆ ئەوەى ئەو وڵاتە پاشگەز بێتەوە لەوەى نیەتى هەبێت ببێتە خاون چەکى ئەتۆم، لەگەڵ وەستانى لە چالاکییە توندوتیژەکانى لە ڕۆژهەڵاتى ناوەڕاست.

.

سەبارەت بەوەى تا چەند ئێران کار بۆ ئەوە دەکات کە ببێت بە خاوەنى چەکى ئەتۆم، حسێن سەلامى، سەرکردەى سوپا پاسداران، لە لێدوانێکى بە ئاژانسى هەواڵى تەسنیمى ڕاگەیاندووە: “هەموو جیهان دەزانن کە ئێران نایەوێت ببێت بە خاوەنى چەکى ئەتۆم”.

.

سەلامى ئاماژەى بەوەشکردووە: “بۆچى سزامان بەسەردا دەسەپێنن لە کاتێکدا خۆیان دەزانن کە نامانەوێت ببین بە خاوەنى چەکى ئەتۆم؟، لە ڕاستیدا ئەوان سزامان بەسەردا دەسەپێنن بەهۆى تێگەیشتن و گەشتنمان بە زانست، بوونى چەکى ئەتۆم لە ئیسلامدا ڕێگە پێدراو نییە و نامانەوێت”.

.

.

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل