Shadow Shadow

ئەمریکا لە هەوڵى دروستکردنى هاوپەیمانییەکە دژ بە ئێران

21:21 دوو شه‌ممه‌ 24 حوزه‌یران 2019
article image

ناس کورد-

ئەمریکا لە هەوڵى دروستکردنى هاوپەیمانییەکى نێودەوڵەتییە دژ بە ئێران، بەرپرسێکى ئەو وڵاتەش دەڵێت، هەنگاوەکان لە کۆتاییدان.

.

برایان هۆک، نوێنەرى ئەمریکا بۆ کاروبارى ئێران، بە ڕۆژنامەى گاردیانى بەریتانى ڕاگەیاندووە، وتوێژەکانى دروستکردنى هاوپەیمانییەکى نێودەوڵەتى دژ بە ئێران لەگەڵ هاوپەیمانەکانى ئەمریکا بەرەو کۆتایی دەچن.

.

ئەو نوێنەرەى ئەمریکا ئاماژەى بەوەشکردووە، ئەو هاوپەیمانانەى کە دۆستى ئەمریکان و زیانى ئابوریان لە هێرشەکانى سەر کەشتییەکانى گوێزەرەوەى نەوت پێگەیشتووە، بەشێک دەبن لەو هاوپەیمانییەى کە ئەمریکا دروستى کردووە.

.

لەبارەى جۆری هاوپەیمانییەکە، برایان هۆک دەڵێت: “دڵنیام هاوپەیمانییەکە سەربازى دەبێت، بۆ ڕوبەڕوبوونەوەى هەڕەشەکانى ئێرانە لە کەنداو و پارێزگارى کردن لە ڕێڕەوەکانى گواستنەوەى نەوت، کە زۆر گرنگە ئەو ڕێگایانە بپارێزرێن”.

.

.

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل