fbpx
Shadow Shadow

ئەمریکا لە دێرزور دوو بنکەی نوێ دروست دەکات

22:17 دوو شه‌ممه‌ 04 تشرینی دووه‌م 2019
article image

ناس کورد-

سوپای ئەمریکا بە فراوانی دەگەڕێتەوە باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا، دوو بنکەی سەربازیی نوێش لە دێرزور دادەمەزرێنێت، وەک ئاژانسێکى ڕوسی باسی لێوەکردووە.

,

ئەمڕۆ دووشەممە 4ی تشرینی دووەمی 2019، ئاژانسی ڕوسیا تودەی ڕایگەیاندووە: “هێزەکانی ئەمریکا ماوەی چەند ڕۆژێکە دەستیانکردووە بە دامەزراندنی دوو بنکەی سەربازیی نوێ لە سنوری پارێزگای دێرزوری ڕۆژهەڵاتی سوریا”.

,

ئاماژەى بەوەشکردووە، ئەمریکا ژماره‌یه‌کی زۆر ئامێری کارکردنی بردووەتە ئەو ناچەیە، هەروەها 250 بۆ 300 سه‌ربازیشی بە زرێپۆش، چه‌کی قورسەوە ڕه‌وانه‌ی ئه‌و ناوچانه‌ کردووه.

,

دێرزور یەکێکە لەو پارێزگایانەی سوریا کە خاکەکەی دەوڵەمەندە بە نەوت و کەوتوەتە سەر سنوری عێراق لە ڕۆژئاوای پارێزگای ئەنبار، یەکێک لەو کێڵگە نەوتییە گەورانەی کە لەو ناوچەیەیە ناوی کێڵگه‌ی نه‌وتی عومه‌رە، گه‌وره‌ترین کێڵگه‌ی نه‌وتی سوریایه‌ و ئێستا بنکەیەکی گەورەی سەربازیی ئەمریکی لەوێ بوونیان هەیە.

,

پێشتر لە 23ی تشرینی یه‌که‌می 2019، دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆکی ئه‌مریکا ڕایگەیاند: “کێڵگه‌ نه‌وتییه‌کانی ڕۆژهەڵاتی سوریامان خستوه‌ته‌ ژێر کۆنترۆڵی خۆمانه‌وه‌ و ژماره‌یه‌ک سه‌ربازی ئەمریکى له‌وێ جێگیر دەکەین، نەوت بۆ ئێمە زۆر گرنگە لەپێناو پاراستنی کێڵگە نەوتییەکانی سوریا دەگەڕێینەوە بۆ باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا”.

,

,

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل