fbpx
Shadow Shadow

سیاسه‌تی

ئەمریکا لەسەر کوژرانی سەربازە تورکەکان لە ئیدلب هاتەدەنگ و ڕوشیاش وەڵامدەداتەوە

08:58 هه‌ینی 28 شوبات 2020
article image

ناس کورد-

 

ئەمریکا ئیدانەی هێرشەکەی شەوی ڕابردووی سوریای بۆسەر هێزەکانی تورکیا لە ئیدلب کرد و داوا دەکات بە زووترین کات ئەو شەڕە بوەستێنرێت، ڕوسیاش دەڵێت، هێزەکانی تورکیا لەنێو ئیدلب لەگەڵ گروپە تیرۆرستییەکاندا بوون.

،

لە ڕاگەیەندراوێکدا وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا بڵاویکردەوە: “داوا لە ڕژێمی ئەسەد و هێزە پشتیوانەکانی وەک ڕوسیا و ئێران دەکەین، بەزووترین کات کۆتایی بەو هێرشانە بهێنن”.

،

ئاماژەی بەوەشکردووە، لەوبارەیەوە لەگەڵ تورکیا لە پەیوەندیدان و دۆناڵد ترەمپ و مایک پۆمپیۆ گفتوگۆیان لەسەر بژاردەکانی پشتیوانیکردنی تورکیا لەو قەیرانەدا کردووە.

،

لە بەرامبەردا، وەزارەتی بەرگریی ڕوسیاش لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەکردووە، چەکدارانی تورکیا لەنێو ئیدلب لەگەڵ گروپە تیرۆرستییەکاندا بوون و ئەو چەکدارانەش دەیانویست هێرش بکەنەسەر سوپای سوریا لە ئیدلب.

،

ڕاشیگەیاندووە، ئەوان هێرشەیان نەکردووەتەسەر چەکدارانی تورکیا و تورکیا ئاگاداری نەکردوونەتەوە لە بوونی چەکدارەکانی لە ئیدلب.

،

ئەمە لەکاتێکدایە، شەوی ڕابردوو سوپای سوریا چەند هێرشێکی ئاسمانی کردەسەر ئیدلب و لە ئەنجامدا 33 سەربازی تورکیا کوژران و ژمارەیەکی دیکەش برینداربوون.

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل