fbpx
Shadow Shadow

ئەمریکا لەبارەى دامەزراندنى بنکەیەکى ئاسمانى روسیا لە فڕۆکەخانەى قامیشلۆ هاتە دەنگ

09:13 هه‌ینی 15 تشرینی دووه‌م 2019
article image

ناس کورد-

بەرپرسێکى سەربازى ئەمریکا لەبارەى راگەیەندراوێکى وڵاتى سوریا بە دامەزراندنى بنکەیەکى ئاسمانى ئەو وڵاتە لە فڕۆکەخانەى شارى قامیشلۆ باکورى رۆژهەڵاتى سوریا هاتە دەنگ و رایگەیاند “ئەمریکا ئاگادارى دانانى بنکە ئاسمانییەکەى روسیایە”.

.

لێدوانەکەى ئەو بەرپرسە سەربازییەى ئەمریکا دواى ئەوە هات کە کەناڵى (زفیزدا)ى سەر بە وەزارەتى بەرگرى روسیا گرتەیەکى ڤیدیۆیى بڵاوکردەوە و دامەزراندنى بنکە ئاسمانییەکەى روسیاى لە فڕۆکەخانەى شارى قامیشلۆ، ئاشکرا کرد.

.

بەرپرسە سەربازییەکەى ئەمریکا بە مەرجى ناونەهێنانى بە ئاژانسى هەواڵى رۆیتەرزى وتووە “ئەمریکا ئاگادارى دامەزراندنى ئەو بنکە ئاسمانییەى روسیایە”.

.

وتوشیەتى “ئەمریکا سورە لەسەر مانەوەى بەشێک لە هێزەکانى لە باکورى رۆژهەڵاتى سوریا و هەروەها بەردەوام دەبێت لە راوەدوونانى چەکدارەکانى داعش”.

.

جەختیشى کردەوە “ئەمریکا بەردەوام دەبێت لە هەماهەنگى سەربازى لەگەڵ روسیا و نایەوێت هیچ جۆرە بەرکەوتنێک لەنێوان هێزەکانى ئەمریکا و روسیا لە سوریا رووبدات”.

 

.

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل