fbpx
Shadow Shadow

سیاسه‌تی

ئەمریکا لەبارەى بە ئامانجگرتنى کەمایەتییەکانى ڕۆژئاواى کوردستان لەلایەن تورکیاوە لێکۆڵینەوە دەکات

09:43 هه‌ینی 22 تشرینی دووه‌م 2019
article image

ناس کورد-

ئەمریکا بەشێوەیەکى ورد، تەماشاى ئەو ڕاپۆرتانە دەکات کە باس لە بە ئامانجگرتنى کەمایەتییەکانى باکورى سوریا دەکەن، لەلایەن تورکیاوە، وەک باڵوێزى ئەو وڵاتە بۆ کاروبارى ئازادى ئاینى ئاشکرایکردووە.

,

ساموێل براونباک، باڵوێزى ئەمریکا بۆ ئازادى ئاینی ڕایگەیاندووە، ئەمریکا بەشێوەیەکى ورد و بە گرنگییەوە تەماشاى ئەو ڕاپۆرتانە دەکات، کە باس لەوە دەکەن تورکیا کەمایەتییەکانى باکورى ڕۆژهەڵاتى سوریاى کردووەتە ئامانج.

,

براونباک ئەوەشى خستوەتەڕو، دۆناڵد ترەمپ سەرۆکى ئەمریکا ئەوەى وتوە کە ئابورى تورکیا دادەڕمێنێت گەر بێت و سنورەکان ببەزێنێت کە بۆى دیاریکراون، وتیشی: “پێموایە سەرۆک هەمان ئەو سزایانە دەسەپێنێتەوە بەسەر تورکیادا، کە لە دۆسییەى قەشە برۆنۆسدا بەسەر ئەو وڵاتەدا سەپاندى”.

,

سەبارەت بەوەى، چی ڕودەدات گەر بسەلمێندرێت گوندە مەسیحی نشین و کەمایەتییەکانى ترى سوریا لەلایەن تورکیاوە بە ئامانج گیراون؟، ئەو بەرپرسەى ئەمریکا وتى: “ئەو بابەتە پێویستى بەوەیە لەلایەن سەرۆکى ئەمریکا و ئەنجومەنى ئاسایشى نیشتیمانییەوە بڕیاری لەبارەوە بدرێت، ئەوان لە نزیکیشەوە چاودێرى ئەوە بارودۆخە دەکەن”.

,

لەئێستاشدا ئەو خێزانە ئاشورییانەى لە شارى تەل تەمر لە باکورى ڕۆژهەڵاتى سوریا ماونەتەوە مەترسییان لەسەرە، لەگەڵ نزیکبوونەوەى زیاترى تورکیا لەو ناوچانە.

,

تورکیا لە 9ى تشرینى یەکەمى ئەمساڵەوە لەشکرکێشییەکانى بۆسەر ڕۆژئاواى کوردستان دەستپێکردووە، فەرماندەکانى هەسەدەش چەندین جار هۆشدارییان لەوە داوە سوپاى سوریا و میلیشیاکانى سەر بەو وڵاتە کەمایەتییە ئاینى و نەتەوەکان بە ئامانج دەگرن و هەوڵى پاکتاوییان دەدەن.

,

,

 

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل