fbpx
Shadow Shadow

ئەمریکا فڕۆکەی تایبەت بۆ گەڕاندنەوەی ئەمریکییەکانی شاری ووهانی چین دەنێرێت

23:24 شه‌ممه‌ 25 كانونی دووه‌م 2020
article image

ناس کورد-

 

بەمەبەستی پاراستنیان لە توشبوون بە نەخۆشی ڤایرۆسی کۆرۆنا ئەمریکا هەڵمەتێکی دەستپێکردووە بۆ گەڕاندنەوەی هاوڵاتیان و کارمەندانی کونسوڵگەری وڵاتەکەی لە شاری ووهانی چین و پێدەچێت کونسوڵگەری وڵاتەکەشی لەو شارە دابخات.

،

بەگوێرەی ڕۆژنامەی وۆڵ ستریت جۆرناڵی ئەمریکی، کونسوڵخانەی ئەمریکا لە شاری ووهانی وڵاتی چین بە هاوکاری وەزارتی تەندروستی ئەمریکا لە پەیوەندی بەردەوامدان لەگەڵ هاوڵاتیانی وڵاتەکەیان بەمەبەستی گەڕاندنەوەیان و فڕۆکەیەکی نەفەرهەڵگری تایبەتیشیان نێردراوە بۆ شارەکە بۆ گواستنەوەی ستافی کونسولگەری و خێزانەکانیان کە ژمارەیان 230 کەسن.

،

ئاماژە بەوەشکراوە، ئەمریکا لەئێستادا بیرلە بژاردەی داخستنی کونسوڵخانەکەی دەکاتەوە لە شاری ووهان بە شێوەیەکی کاتی.

،

ئەوە لە کاتێکدایە تا ئێستا جگە لە چین، حاڵەتی توشبوون بەڤایرۆسەکە  لە وڵاتانی ئەمریکا، فرەنسا، کۆریای باشور، تایوان، سەنگافورە، تایلاند، ئوسترالیا، نیپاڵ، ڤێتنام، هەرێمی هۆنگ کۆنگ، ماکاو و مالیزیا تۆمارکراوە.

،

ڤایرۆسی کۆرۆنا تا دێت زیاتر لە شاری ووهانی چین تەشەنە دەکات، کە تائێستا زیاتر لە هەزار کەس تووشی ڤایرۆسەکە بوون و 41 کەسیش بەوهۆیەوە هیانیان لەدەستداوە، بەو هۆیەوەشەوە هەریەکە لە ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا و شانشینی سعودیە ڕێکارەکان بۆ گەڕانەوەی هاوڵاتیانیان لەو شارە دەستپێکردووە.

 

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل