fbpx
Shadow Shadow

ڕاپۆرتێک لەسەر دوایین لێدوانی بەرپرسانی ئەمریکا و ئیران

ئەمریکا: فشارەکان کاریگەرییان لەسەر ئێران هەبووە

23:36 چوار شه‌ممه‌ 19 حوزه‌یران 2019
article image

ناس کورد

ئەمیر حاتەمی  وەزیری بەرگری ئێران، تۆمارە ڤیدیۆکەی نزیک کەشتییە نەوتییەکەی کەنداوی ڕەتکردەوە کە لەلایەن ئەمریکاوە بڵاوکرایەوە،  تێیدا ئێران تۆمەتبار دەکات بە هێرشی سەر دوو کەشتی نەوتهەڵگر لە کەنداوی عوممان.

.

بەپێی بەڵگەیەکی نوێی هێزە دەریاوانییەکانی ئەمریکا، ئەو مینەی لە هێرشی سەر کەشتیە ژاپـۆنیـیەکە بەکارهاتبوو، لە نمایشە لەشکریـیەکانی ئێراندا پێشتر بینراون.

.

شان کیدۆ، فەرماندە لە هێزی دەریاوانی ئەمەریکا ئەمڕۆ چوارشەممە 19ی حوزەیران ڕایگەیاند: بەپـێی لێکۆڵینەوەکان، دەرکەوتووە ئەو زیانانەی بەر کەشتیەکە کەوتوون، لە ئەنجامی لکاندنی مینێکی موگناتیسیەوە بووە بە کەشتیـیەکەوە، هەروەها بەڵگەیان لە شوێنی تەقینەوەکە کۆکردووەتەوە  لەوانە شوێن پەنجەو موگناتیزێک لە پاشماوەی مینەکە.

ئەمریکا: فشارەکان کاریگەرییان لەسەر ئێران هەبووە

.

لەبەرامبەردا وەزیری بەرگری ئێران، ئەو تۆمەتانەی بەتووندی بەدرۆخستەوە و وتی، سوپای پاسداران نەک لەپشت ئەو ڕووداوەوە نەبووە، بەڵکو 23 دەریاوانی لە کەشتی یەکەمدا ڕزگار کردووە و دواتریش هاوکارییان ڕەوانەی کەشتی دووەم کردووە، ئەوەش مانای ئەوەیە ئەمریکییەکان پێشتر هاتوونەتە شوێنەکەو فیلمەکەیان تۆمار کردووە.

.

لای خۆیەوە عەلی شەمخانی، ئەمینداری گشتی ئەنجومەنی باڵای ئاسایشی نەتەوەیی ئێران، بەدووری دەزانێت شەڕ لەنێوان ئەمریکاو ئێران ڕوبدات و پێیوایە هیچ هۆکارێک بۆ هەڵگیرسانی ئەو شەرە لەئارادا نییە، بەڵکو تەنها ئەوەیە ڕاگەیاندنەکان دژی ئێران دەجوڵێنەوە، بەوتەی شەمخانی، ئەوەی هەیە شەڕێکی تاکلایەنانەی ئابورییە کە ئەمریکا دژ بە گەلی ئێران بەرپای کردووە.

.

لەلایەکی ترەوە برایان هوک، نوێنەری تایبەتی ئەمەریکا بۆ ئێران وتی، وڵاتەکەی دەخوازێت ڕێککەوتنێکی گشتگیرتر لەچوارچێوەی بەرنامە ئەتۆمییەکەو ڕاگرتنی هاوکاری بۆ کردەوە تیرۆستیەکان و دەستگیرکردنی هەڕەمەکی لەگەڵ ئێران واژۆ بکات.

.

هوک لەبەردەم کۆنگرێسی وڵاتەکەیدا باسی لەوە کرد، ئامانجی ئەمریکا لە فشارخستنەسەری زیاتری ئێران ئەوەیە تاران هەڵسوکەوتەکانی بگۆڕێت، جەختی لەوەشکردەوە کاریگەری سەپاندنی سزا ئابوورییەکان بەسەر ئێراندا بە حزبوڵای لوبنان و بزوتنەوەی حەمسای فەلەستینییەوە دەرکەوتوون، بەوپێیەی بڕیاری کەمکردنەوەی خەرجییەکانیانداوە، ئەوەش بەهۆکاری پاشەکشەی هاوکارییە داراییەکانی ئێرانەوەیە.

.

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل