fbpx
Shadow Shadow

ئەمریکا: فشاره‌كانمان بۆ ڕاكێشانى خامنەییە بۆسه‌ر مێزى گفتوگۆ

18:54 چوار شه‌ممه‌ 07 ئاب 2019
article image

ناس کورد-

بۆ یه‌كه‌مجار وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مریكا ئاشكراى ده‌كات، هۆكارى فشار خستنه‌ سه‌ر ئێران بۆ ئه‌وه‌یه‌ عه‌لى خامنه‌یى خۆى بێته‌ سه‌ر مێزى گفتوگۆ و به‌وه‌ش ڕێكه‌وتنێكى هه‌لایه‌نى لێ به‌رهه‌م بێت.

له ‌وتارێكیدا كه‌ له ‌ڕۆژنامه‌ى “USA Today ” بڵاویکردووەتەوە، مایك پۆمپیۆ  ئاشكراى كردووه‌، ” فشاره‌كانمان بۆ سه‌ر ئێران به‌دوو ئامانجه‌، یه‌كه‌میان بێبه‌شكردنى ئێرانه‌ له‌و پاره‌یه‌ى كه‌ پێویستیه‌تى بۆ چالاكیه‌كانى كه‌ ده‌بێته‌ هۆى نائارامى، دووه‌میشیان ناچاركردنى عه‌لى خامنه‌یى، ڕابه‌ڕى باڵاى شۆڕشی ئیسلامى ئێرانه‌ بۆ سه‌ر مێزى گفتوگۆ کە ئه‌وه‌ش له‌پێناو گه‌یشتن به‌ ڕێكه‌وتنێكى یه‌كلاكه‌ره‌و و هه‌مه‌لایه‌نەیە.”

.

وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مریكا ڕونیشى كردووه‌ته‌وه‌، “ئه‌مریكا چاوه‌ڕوانى ئه‌وه‌ ده‌كات له ‌ڕێکكه‌وتنى ئاینده‌ى وڵاته‌كه‌ى له‌گه‌ڵ ئێراندا چوار بابه‌ت له‌خۆ بگرێت، له‌وانه‌ به‌رنامه‌ى ئه‌تۆمى ئێران وگه‌شه‌پێدانى تواناى موشه‌كى بالیستى و پاراستنى گروپه‌ تیرۆریستیه‌كان و ده‌ستگیركردنى نایاسایى و مامه‌ڵه‌ى ناشیاو له‌گه‌ڵ  هاوڵاتیانى ئه‌مریكیى دا.”

ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه‌ له‌كاتى گرژبونه‌وه‌ى په‌یوه‌ندییه‌كانى له ‌مانگى ڕابردوودا له‌گه‌ڵ ئه‌مریكا، ئێران هه‌موو جۆره‌ ڕێكه‌وتێنكى له‌گه‌ڵ ئه‌و وڵاته‌دا ڕه‌تكرده‌وه‌ و ئه‌وه‌شى ڕاگه‌یاند، “په‌شیمانبونه‌وه‌ى ئه‌مریكا له ‌ڕێكه‌وتنى ئه‌تۆمى و سه‌پاندنه‌وه‌ى سزاكان به‌سه‌ریدا پیشانیدا كه‌ ئه‌مریكا مایه‌ى پشت پێبه‌ستن نیه‌.”

.

پێشتریش هه‌ندێك له‌میدیا جیهانیه‌كان ئه‌وه‌یان بڵاوكرده‌وه‌، هه‌رچه‌نده‌ كاردانه‌وه‌كان دژى هه‌نگاوه‌كه‌ى ئه‌مریكا كه‌ محه‌مه‌د جه‌واد زه‌ریفى خسته‌ لیستى سزاكانییه‌وه‌ و نیگه‌رانیه‌كانى ئێرانیشى زیاتر كرد به‌ڵام به‌رپرسانى ئه‌مریكا ئامانجیان له‌و كاره‌ ئه‌وه‌بووه‌ ده‌سه‌ڵاتدارى یه‌كه‌مى ئێران بێته‌ سه‌رخه‌ت و خۆى بڕیار له‌ڕوداوه‌كان بدات چونكه‌ عه‌لى خامنه‌یى سه‌رجه‌م ده‌سه‌ڵاته‌كانى ئێرانى به‌ده‌سته‌ نه‌ك دیپلۆماتكاره‌كانى تر.

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل