fbpx
Shadow Shadow

ئەمریکا سەرقاڵى دروستکردنى گەورەترین کونسوڵگەری وڵاتەکەیەتى لە شاری هەولێر

19:46 پێنج شه‌ممه‌ 02 كانونی دووه‌م 2020
article image

ناس کورد-

.

ماڵپەڕێکی عەرەبی ئاشكرایکردووە، ئەمریکا سەرقاڵی دروستکردنی کونسڵگەرییەکە لە شاری هەولێر، بە وتەی سەرچاوەیەکیش: “کونسوڵگەرییەکە دەبێتە گەورەترین کونسوڵگەری ئەمریکا لە جیهاندا و زەوییەکەشی لەلایەن حکومەتی هەرێمەوە بۆ تەرخانکراوە.

.

سەرچاوەیەکى ئاگادار بە ماڵپەڕی (بغداد الیوم ) ڕاگەیاندووە، ئەمریکا بەهەماهەنگى لەگەڵ حکومەتى هەرێمى کوردستان لە شوێنى بیناى کونسلگەرییەکەى ئێستاى لەشارى هەولێر بەردەوامە لەسەر تەواوکردنى کاروبارەکان بۆ دامەزراندنى بینایەکى نوێى کونسڵگەرى ئەمریکا لەشارى هەولێر.

.

سەرچاوەکە ئاماژەى بۆ ئەوەش کردووە، بینا نوێیەکە دەکەوێتە سەر ڕیگاى سەرەکى هەولێر –پیرمام نزیک لە نزیک بارەگاى بارزانى و هاوینە هەوارى سەڵاحەدین و دەشبێتە گەورەرترین کونسڵگەرى ئەمریکا لە جیهاندا.

.

ئەو ماڵپەڕە لەسەر زارى ئەو سەرچاوەیەوە ئەوەشى ئاشکرا کردووە، تێچووى دروستکردنى بیناى ئەو کونسڵگەرییە نزیکەى 800 ملیۆن دۆلارە، لەڕووى ڕووبەریشەوە دەبێتە گەورەترین کونسڵگەرى لەجیهاندا کە ڕووبەرەکەى دەگاتە 200 هەزار مەترى چوار گۆشە.

.

بوتەی ئەو سەرچاوەیە، لەڕووى دیزاینیشەوە کونسوڵخانەکە پێکدێت لە کۆمەڵگەیەکى نیشتەجێ بوون و قوتابخانە و یاریگا و کارگەى ئاو و چیشتخانە و چەندین هۆڵى تایبەت بە سەردانیکەران و هۆڵى کۆبونەوە و باخچە و ژمارەیەک لەخزمەتگوزارى دیکە.

.

هاوکات ئەو سەرچاوەیە ئاماژەی بەوەشکردووە، ئەو کونسڵگەرییە نوێیەى ئەمریکا لەڕووى ئەمنیەوە تەواو پارێزراو دەبێت و سیستمیکى پێشکەوتوو بۆ ئەو بوارە  جێبەجێدەکرێت.

.

سەرچاوەکە ئەوەشی ئاشكراکردووە، زەویى کونسوڵگخانەکە لەلایەن حکومەتى هەرێمەوە تەرخانکراوە و دەبێتە باڵێۆزخانەى دووەمى ئەمریکا لەکاتى سەرهەڵدانى هەر بارگرژییەک کە ڕوو لەباڵێۆزخانەى ئەمریکا لەبەغدا بکات کە بەربەست لەبەردەم کارەکانیدا دروست ببێت.

.

ئەمە لەکاتێکدایە، دواى هێرش کردنە سەر باڵێۆزخانەى ئەمریکا لەشارى بەغدا لەلایەن چەکدارانى حەشدى شەعبیەوە و دروست بوونى گرژى و ئاڵۆزى بەو هۆیەوە، باڵێۆزخانەکە زۆربەى کارەکانى هەڵپەسارد و لەئێستاشدا لەڕێگەى کونسڵگەرى ئەمریکا لەشارى هەولێرەوە کارەکانی بەڕێدەکات.

 

 

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل