fbpx
Shadow Shadow

ڕوو لە تاران و پشت لە واشنتۆن

“ئەمریکا سێجار داواکاریی عه‌بدولمه‌هدى بۆ کۆبوونەوە لەگەڵ تره‌مپ ڕه‌تكردووه‌ته‌وه‌”

11:39 چوار شه‌ممه‌ 02 تشرینی یه‌كه‌م 2019
article image

ناس کورد-

 

ماڵپەڕى ئیندیپێندنتى عه‌ره‌بى بڵاویکردەوە، كۆشكى سپى داواكاریی عادل عه‌بدولمه‌هدى بۆ دیدارى تره‌مپ ڕه‌تكردووه‌ته‌وه‌، له‌ ئێستاشدا سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق خه‌ریكه‌ ده‌ستبه‌رداریى ئه‌مریكا ده‌بێت، بۆ دورخستنه‌وه‌ى مه‌ترسییه‌كانى له‌سه‌ر كارلابردنیشى له‌ ئێران نزیكبووه‌ته‌وه‌ بۆیه‌ به‌پێچه‌وانه‌ى ڕابردووه‌وە كه‌وتووه‌ته‌ تۆمه‌تباركردنى ئیسرائیل.

.

بەپێی ڕاپۆرتێکى ماڵپەڕەکە کە پشتى به‌زانیارییه‌كانى سه‌رچاوه‌یه‌كى باڵا له‌ عێراقه‌وه‌ به‌ستووه‌، كۆشكى سپى سێجار داواكارى عه‌بدولمه‌هدى بۆ دیدارى تڕه‌مپ ڕه‌تكردووه‌ته‌وه‌ و ئیداره‌ى تره‌مپ له‌ ئێستادا مامه‌ڵه‌یه‌كى جیاواز له‌گه‌ڵ عه‌بدولمه‌هدى ده‌كه‌ن و به‌نزیك له ‌ئێرانى ده‌زانن.

.

سه‌رچاوه‌كه‌ ئه‌وه‌ى ئاشكراکردووە، كۆشكى سپى له‌عه‌بدولمه‌هدى توڕه‌ن به‌هۆى ئه‌وه‌ى له‌كاتى سه‌رهه‌ڵدانى گرژییه‌كانى ئه‌مدواییه‌ى ئه‌مریكا له‌گه‌ڵ ئێران سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق شانبه‌شانى به‌ره‌ى ئێران وه‌ستاوه‌.

.

هه‌فته‌ى ڕابردووش سه‌رۆك كۆمارى عێراق له‌په‌راوێزى كۆبونه‌وه‌ى نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كاندا له‌گه‌ڵ تڕه‌مپ ده‌ركه‌وت، لەکاتێکدا عه‌بدولمه‌هدى له‌وڵاتى چینه‌وه‌ به‌واژۆكردنى گرێبه‌ستى ئابورى له‌گه‌ڵ ئه‌و وڵاته‌دا كه‌ بەپێی ڕاپۆرتەکە، زیان به‌به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانى ئه‌مریكا له‌عێراق ده‌گه‌یه‌نێت سه‌رقاڵ بوو.

"ئەمریکا سێجار داواکاریی عه‌بدولمه‌هدى بۆ کۆبوونەوە لەگەڵ تره‌مپ ڕه‌تكردووه‌ته‌وه‌"

.

تۆمه‌تباركردنى ئیسرائیل

عادل عه‌بدولمه‌هدى له‌هه‌ڵوێسته‌كانى پێشووى له‌سه‌ر پرسى بۆردومانكردنى چه‌ند كۆگایه‌كى حه‌شدى شه‌عبى له‌لایه‌ن فڕۆكه‌ى بێ فڕۆكه‌وانه‌وه‌ “پاشگه‌زبووه‌ته‌وه”‌، ئه‌مه‌ش وایكردووه‌ لێشاوێك گومان و مشتومڕ به‌دواى خۆیدا بهێنیت به‌جۆرێك لێكبدرێته‌وه‌ كه‌ هه‌ڵویسته‌كانى خۆى له‌سه‌ر ناكۆكیه‌كانى نێوان ئێران و ئه‌مریكا گۆڕانكاریى به‌سه‌ردا هاتبێت.

.

پێشتر عه‌بدولمه‌هدى ڕه‌تیده‌كرده‌وه‌ ئیسرائیل له‌بۆردومان كردنى كۆگاكانى حه‌شدى شه‌عبى له‌ عێراق تێوه‌ گلابێت و چه‌ند جارێكیش له‌ ڕێوڕه‌سمه‌ فه‌رمیه‌كاندا ئه‌وه‌ى ڕاگه‌یاندبوو” به‌ڵام رۆژى دوشه‌ممه‌ پێچه‌وانه‌ قسه‌ى كرد، کاتێک ڕایگەیاند کە لێكۆڵینه‌وه‌كان به‌ره‌و ئه‌وه‌ ده‌چن ئه‌نجامى جیاواز به‌ده‌ستبێت.

.

سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق وتیشى “ئاماژه‌كانى ناوچه‌كه‌ جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وه‌ ده‌كه‌نه‌وه‌ كه‌س شه‌ڕى ناوێت جگه‌ له‌ئیسرائیل نه‌بێت”.

"ئەمریکا سێجار داواکاریی عه‌بدولمه‌هدى بۆ کۆبوونەوە لەگەڵ تره‌مپ ڕه‌تكردووه‌ته‌وه‌"

.

هه‌ڵكردنى گڵۆپى سه‌وز بۆ تۆڵه‌كردنه‌وه‌

حه‌شدى شه‌عبى وته‌كه‌ى عه‌بدولمه‌هدى به‌پاساوێك ده‌زانن بۆ وه‌ڵامدانه‌وه‌ بۆ سه‌ر سه‌رچاوه‌ى هێرشه‌كان.

.

عه‌لا وه‌لائى فه‌رمانده‌ى كه‌تیبه‌ى سه‌ید شوهه‌داى سه‌ر به‌حه‌شدى شه‌عبى كه‌ به‌ هه‌ڵوێسته‌ تونده‌كانى به‌رامبه‌ر ئه‌مریكا و به‌نزیكى له‌ئێرانه‌وه‌ ناسراوه‌ ده‌ڵێت “وته‌كه‌ى عه‌بدولمه‌هه‌دى بۆڕووبه‌ڕووبونه‌وه‌ى ئیسرائیل به‌هۆى هێرشكردنه‌ سه‌ر باره‌گاكانى حه‌شدى شه‌عبى، هه‌ڵكردنى گڵۆپى سه‌وزه‌ بۆ تۆڵه‌كردنه‌وه‌”.

.

لاى خۆشیه‌وه‌، حه‌سه‌ن سالم په‌رله‌مانتارى فراكسیۆنى جوڵانه‌وه‌ى ئه‌هلى حه‌ق له ‌په‌رله‌مانى عێراق ڕایگه‌یاندووه‌ “دواى ئه‌وه‌ى تێوه‌گلانى سه‌هیونیه‌ت به‌ بۆردومانكردنى باره‌گاكانى حه‌شدى شه‌عبیه‌وه‌ سه‌لما ئیدى تۆڵه‌كردنه‌وه‌ بووه‌ به‌ئه‌رك”.

.

ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ داواش ده‌كات عێراق ڕێكه‌وتنى ئەمنى له‌گه‌ڵ ئه‌مریكادا هه‌ڵبوه‌شێنیته‌وه‌ و هۆكاره‌كه‌شى بۆ ئه‌وه‌ ده‌گه‌ڕێنیته‌وه‌ ئه‌مریكا پابه‌ندى پاراستنى ئاسمانى عێراق نه‌بووه‌ و فڕۆكه ‌بێفڕۆكه‌وانه‌كانى ئیسرائیل له‌بنكه‌كانى ئه‌وانه‌وه‌ له‌ عێراق بۆردومانه‌كه‌یان كردووه‌.

.

هەروەها دركاندنى ئاكامى لێكۆڵینه‌وه‌كان له‌لایه‌ن عادل عه‌بدولمه‌هه‌دیشه‌وه‌ به‌ئازایه‌تى ناو ده‌بات.

"ئەمریکا سێجار داواکاریی عه‌بدولمه‌هدى بۆ کۆبوونەوە لەگەڵ تره‌مپ ڕه‌تكردووه‌ته‌وه‌"

.

پێشتریش، جه‌مال جه‌عفه‌ر سه‌ركرده‌ى دیارى حه‌شدى شه‌عبى باسى له‌وه‌ كردبوو، ئه‌مریكا ئاسانكارى بۆ فڕۆكه‌ بێ فڕۆكه‌وانه‌كانى ئیسرائیل كردوه‌ له‌ڕێگه‌ى ئازه‌ربایجانه‌وه‌ بۆ ئه‌وه‌ى هێرشه‌كانى بۆ سه‌ر باره‌گاكانى حه‌شدى شه‌عبى جێ به‌جێ بكات.

 

کشان به‌ره‌و ئێران

 

بەوتەى هیشام هاشمى شاره‌زاى بوارى ئاسایشى عێراق، خستنه‌ ئه‌ستۆى ئیسرائیل وه‌كو ئه‌نجامده‌رى هێرشه‌كانى سه‌ر حه‌شدى شه‌عبى له‌لایه‌ن عه‌بدولمه‌هه‌دییه‌وه‌ له‌گه‌ڵ حه‌ز و ویستى ئێراندا یه‌كده‌گرێته‌وه‌، به‌تایبه‌ت پێشتر ئه‌و پرسه‌ به‌ته‌مومژاوى مابووه‌وه‌.

.

به‌لاى شاره‌زایانه‌وه‌ وته‌كه‌ى عه‌بدولمه‌هدى له‌و باره‌وه‌، گوزارشته‌ له‌پاشگه‌زبوونه‌وه‌ى په‌یوه‌ندیه‌كانى له‌گه‌ڵ ئه‌مریكادا ئه‌وه‌ش له‌درێژكردنى په‌نجه‌ى تۆمه‌ت بۆ هاوپه‌یمانێكى گه‌وره‌ى ئه‌مریكا له‌ناوچه‌كه‌دا له‌سه‌ر پرسێك كه‌ جێى گومانه‌.

 

ئاشنابوونه‌وه‌ به‌ ئێران

"ئەمریکا سێجار داواکاریی عه‌بدولمه‌هدى بۆ کۆبوونەوە لەگەڵ تره‌مپ ڕه‌تكردووه‌ته‌وه‌"

ئه‌و پەره‌سه‌ندنه‌ مشتومڕێكى زۆرى به‌دواى خۆیدا هێناوه‌ كه‌ ماوه‌یه‌كه‌ له‌پشتى په‌رده‌وه‌ باسى لێوه‌ ده‌كرێت، ئه‌ویش ئه‌وه‌یه‌ سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق هیچ ڕێگه‌یه‌كى ترى بۆمانه‌وه‌ى له‌پۆسته‌كه‌یدا له‌به‌رده‌مدا نه‌ماوه‌ته‌وه‌ جگە لە په‌نابردن بۆ ئێران نه‌بێت، به‌تایبه‌ت دواى قۆناغێك له‌بێ لایه‌نى له‌كاتى سه‌رهه‌ڵدانى گرژییه‌كانى نێوان ئه‌مریكا و ئێران و ئه‌گه‌رى هه‌ڵگیرساندنى شه‌ڕى سه‌ربازى له‌ناوچه‌كه‌دا.

.

به‌لاى شاره‌زایانه‌وه‌، له‌ڕێگه‌ى تۆمه‌تباركردنى ئیسرائیله‌وه‌ عه‌بدولمه‌هه‌دى بۆشایی نێوان خۆى و ئه‌مریكاى قوڵتر ده‌كات،‌ له‌سه‌ر حسابى واشنتۆن ده‌یه‌وێت فشاره‌كانى سه‌ر ئێران بۆ سه‌ر خۆى كه‌مبكاته‌وه‌.

.

نێوه‌ندگیرێكى ڕاڕا

"ئەمریکا سێجار داواکاریی عه‌بدولمه‌هدى بۆ کۆبوونەوە لەگەڵ تره‌مپ ڕه‌تكردووه‌ته‌وه‌"

دواى سه‌ردانه‌ كورته‌كه‌ى بۆ سعودیه‌ تۆمه‌ته‌كانى عه‌بدولمه‌هدى به‌ره‌و ڕووى ئیسرائیل كرایه‌وه‌ و به‌سه‌ركه‌وتویش وه‌سفى كرد و باسى له‌ وه‌ڵامدانه‌وه‌ى ئه‌رێنى به‌رپرسانى سعودیه‌ كرد بۆ ئه‌وه‌ى عێراق بكه‌وێته‌ نێوانه‌وه‌ و بۆ ئه‌وه‌ى بارودۆخى گرژى ناوچه‌كه‌ به‌ره‌و ئارامى هه‌نگاو بنێت.

.

عه‌بدولمه‌هدى به‌ئاشكرا ئه‌وه‌ى ده‌رنه‌بڕى دواى سه‌ردانه‌كه‌ى بۆ سعودیه‌ ده‌كه‌وێته‌ نێوه‌ندگیرى له‌گه‌ڵ ئێراندا، به‌ڵام هه‌ر ئه‌وانه‌ى باسكرد كه‌ له‌گه‌ڵ شاى سعودیه‌ و شازاده‌ى جێنیشینیدا باسیان له‌قه‌یرانه‌كانى ناوچه‌كه‌ كردووه‌.

.

گه‌رچى چه‌ند سیاسییه‌كى نزیك له‌عه‌بدولمەهدى ئه‌وه‌یان ڕاگه‌یاند، عه‌بدلمه‌هه‌دى سه‌ردانى ئێران ده‌كات دواى كۆتایى هاتنى سه‌ردانه‌كه‌ى بۆ سعودیه‌، به‌ڵام له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى ئێرانه‌وه‌ ئه‌وه‌ ڕه‌تكرایه‌وه‌ كه‌ ئاگادارى هیچ كاروبارێكى نێوه‌ندگیرى ببن كه‌ عێراق پێیهه‌ستابێت.

.

به‌لاى شاره‌زایانه‌وه،‌ شوێنه‌وارى گرژى ناوچه‌كه‌ ئه‌ركى سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراقى بۆ ناوه‌ندگیرى نێوان تاران و ڕیاز ئاڵۆزتر كردووه‌ و پێده‌چێت شكستبهێنیت، بۆیه‌ ئه‌وه‌ش وایكردووه‌ عه‌بدولمه‌هه‌دى ده‌رگاى تۆمه‌تباركردنى ئیسرائیل به‌تێوه‌گلانى له‌ بۆردومانه‌كانى سه‌ر باره‌گاكانى حه‌شدى شه‌عبیدا بكاته‌وه‌.

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل