Shadow Shadow

ئەمریکا سیستمی بەرگریی موشەکی زیاتر ڕەوانەى ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەکات

21:32 شه‌ممه‌ 11 ئایار 2019
article image

ناس کورد-

لە نوێترین کاردانەوە و وەڵامی ئەمریکا لە بەرانبەر هەڕەشە و هەنگاوەکانى ئێران، وەزیرى بەرگریی ئەمریکا ڕەزامەندی دەربڕی لەسەر ناردنی سیستمی بەرگریی موشەکیی پاتریۆتی زیاتر بۆ ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست.

بەرپرسێکی ئەمریکی زانیارییەکەى بۆ ئاژانسی ڕۆیتەرز ئاشکراکردووە بەڵام گومانی هەبوو لە ژمارەى ئەو یەکە موشەکییانەى کە ئەمریکا ڕەوانەى دەدات.

.

بڕیارەکەى پنتاگۆن دوای ئەوە هات لە چەند مانگی ڕابردوودا ئەمریکا چەند یەکەیەکى موشەکی پاتریۆتی لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست کشاندەوە.

بڕیارەکەى واشنتۆن دوای چەند هەفتەیەک هەڵچوونی بەردەوامی ناکۆکییەکانى نێوان ئەمریکا و ئێران دێت، هەفتەى پێشوو پنتاگۆن بڕیاریدا بە ناردنی کەشتى فڕۆکەهەڵگری ئەبراهام لینکۆڵین و چوار فڕۆکەى بۆمبهاوێژی بی 52 بۆ ئاوەکانى ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست.

ناردنی هێزەکەى ئەمریکا دوای ئەوە هات جۆن بۆڵتن، ڕاوێژکاری نەتەوەیی ئەمریکا ڕایگەیاند، وەڵامی توندی هەر هێرشێکى ئێرانی دەدەنەوە بۆسەر هێز و بەرژەوەندییەکانى ئەمریکا لە ناوچەکە.

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل