Shadow Shadow

ئەمریکا سوپای پاسداران دەخاتە لیستی تیرۆرەوە

09:58 شه‌ممه‌ 06 نیسان 2019
article image

ناس کورد-

تا دێت پەیوەندییەکانی ئەمریکا و ئێران بەرەو خراپی دەچێت و لە نوێترین پێشهاتدا چەند بەرپرسێکی ئەمریکی بە ئاژانسی هەواڵی رۆیتەرزیان ڕاگەیاندووە “ئەمەریکا نیازی هەیە سوپای پاسدارانی ئێران بخاتە لیستی تیرۆرەوە”.

ئەو بەرپرسانە ئەوەشیان ئاشكراکردووە، ڕۆژی دووشەممەی داهاتوو ئەمریکا بە فەرمی بڕیارەکەی ڕادەگەیەنێت.

ئەگەر ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا هەنگاوێکی لەو شێوەیە بنێت، ئەوە بۆ یەکەمجار دەبێت سوپای فەرمی وڵاتێک بخاتە لیستی تیرۆرەوە.

ئەو بەرپرسانە ترسی خۆشیان نەشاردەوە لەوەی بڕیارەکەی ئەمەریکا مەترسی بۆخۆشیان دروست بكات،، چونکە رەنگە وڵاتە نەیارەکانی ئەمەریکا کاردانەوەیان هەبێت و بە هەمان شێوە سوپای ئەمەریکا بخەنە لیستی تیرۆرەوە.
تا ئێستا وەزارەتی بەرگری ئەمەریکا و کۆشکی سپی هەواڵەکەیان پشت راستنەکردووەتەوە و هاوکات ڕەتیشیان نەکردووەتەوە، بەڵام ئەگەر بڕیارەکە بەفەرمی ڕابگەیەندرێت، “جەنگی” ئەمەریکا و ئێران دەخاتە قۆناغێکی نوێوە.

لە ساڵانی رابردوو، ئەمەریکا چەند لق و بەشێکی سوپای پاسدارانی وەک تیرۆرست ناساندووە، بەڵام یەکەمجارە بیەوێت تەواوی سوپاکە وەک تیرۆرست بناسێنێت.
لە ساڵی 2017 محەمەد عەلی جەعفەری، فەرماندەی سووپای پاسداران وتبووی”ئەگەر ترەمپ هەنگاوێکی وا بنێت و بیەوێت سوپای پاسداران وەک تیرۆرست بناسێنێت، ئەوا سوپای پاسداران لە تەواوی جیهاندا وەکو داعش دەڕوانێتە سوپای ئەمەریکا”.

سوپای پاسدارانی کۆماری ئیسلامی ئێران هێزێکی سەربازییە و لە نزیکەی 125 هەزار سەرباز پێکهاتووە و هاوکات خاوەنی هێزی ئاسمانی و دەریاییە، محەمەد عەلی جەعفەری، فەرماندەی سوپاکەیە و فەرمان لە ئایەتوڵڵا خامنەیی، ڕێبەری باڵای شۆڕشی ئێران وەردەگرن.

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل