fbpx
Shadow Shadow

کوڕێکى عەلى خامنەئی تێدایە

ئەمریکا سزای بەسەر 10 کەسایەتی و لایەنی ئێرانیدا سەپاند

21:02 دوو شه‌ممه‌ 04 تشرینی دووه‌م 2019
article image

ناس کورد-

وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکا، سزادانی 10 کەسایەتی و لایەنی باڵای سەربە ئێرانی ڕاگەیاند، دیارترینیان فەرماندەیی گشتیی سوپا و سەرۆکی دەسەڵاتی دادوەری تێدایە.

,

ئەمشەو دووشەممە 4ى تشرینی دووەمی 2019، وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکا ڕایگەیاند: “بەهۆی بەردەوامی ئێران لەبرەودان بە بەرنامە ئەتۆمییەکەی، بەفەرمی سزامان سەپاندووە بەسەر 9 کەسایەتیی باڵا و لایەنێکى ئێرانیدا کە پایە سەرەکییەکانی دەسەڵاتی ئێرانیان بەدەستەوە”.

,

وەزارەتی گەنجینەى ئەمریکا ئاماژەی بەوەشکردووە: “یەکێک لەو کەسانەی سزا دراوە، موجتەبا خامنەئی، کوڕی دووەمی عەلی خامنەئییە کە ڕێبەری شۆڕشی کۆماری ئیسلامی ئێرانە، کەسێکی زۆر باڵادەستە لەنێو ڕێبەرانی ڕەوتی شیعە”.

,

وەزارەتەکەى ئەمریکا ئەوەشی ئاشکراکردووە: “دوو کەسایەتى دیارى دیکەى نێو لیستەە نوێکەى سزاکانى ئەمریکا هەریەکە لە لیوا محەمەد باقڕی، سەرۆکی ئەرکانی سوپای کۆماری ئیسلامی ئێران و ئیبراهیم ڕەئیسی، سەرۆکی ئەنجومەنی دادوەری ئێرانە کە کاندیدە بۆ جێگرتنەوەی عەلی خامنەئی”.

,

گەنجینەى ئەمریکا، سزدانی ئەو کەس و لایەنانەى لە یادى 40 ساڵەی هێرشکردنە سەر باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە تاران ڕاگەیاند.

,

ئەو سزایانەى ئەمریکا پاش ئەوە هات، ئەمڕۆ کۆشکی سپی ڕایگەیاند: “ئێران ده‌توانێت لەبرى كوشتن، وێرانكاری و هێرشكردنه‌ سه‌ر بازاڕه‌كانی نه‌وتی جیهان، ئاشتی هه‌ڵبژێرێت، ئەگەریش مامه‌ڵه‌ی خۆی نه‌گۆڕێت ئه‌وا ڕوبه‌ڕوی سزای توندتر ده‌بێته‌وه‌”.

,

هەر ئەمڕۆ، عەلی ئەکبەر ساڵحی، سەرۆکی دامەزراوەی وزەی ئەتۆمی ئێران ڕایگەیاندبوو، دوو دەزگای نوێی پیتاندنی یۆرانیۆمیان دامەزراندووە، کە پیتاندنی یۆرانیۆم بەڕێژەی 10 هێندەی پێشو بەرزکردووەتەوە.

,

,

 

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل