fbpx
Shadow Shadow

ئەمریکا سزای بەسەر چوار کەسایەتیی سیاسیی عێراقدا سەپاند

20:42 هه‌ینی 06 کانونی یەکەم 2019
article image

ناس کورد-

ئەمریکا سزای بەسەر چوار کەسایەتیی سیاسیی عێراقدا سەپاند و ڕایگەیاند، ئەو کەسانە پێشێلی مافەکانی مرۆڤیان کردووە و “گەندەڵیان” ئەنجامداوە.

,

لە ڕاگەیەندراوێکدا وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکا بڵاویکردەوە، ئەمریکا سزای بەسەر هەریەک لە “قەیس خەزعەلی، ئەمینداری گشتیی عەسائیبی ئەهلی حەق، لەیس خەزعەلی، بەرپرس لە عەسائیب ئەهلی حەق، خەمیس خەنجەر، سەرۆکی هاوپەیمانیی بەرەی نیشتمانی و حوسێن فالح، بەرپرسی دەزگای ئەمنی حەشدی شەعبی”دا سەپاندووە.

,

ئاماژە بەوەشکراوە، سزاکە لەسەر بنەمای پێشێلکاری لە مافەکانی مرۆڤ و ئەنجامدانی “گەندەڵییە”.

,

ئەو سزایەى ئەمریکا بەسەر ئەو کەسایەتییە عێراقییانەدا، لەکاتێکدایە کە خۆپیشاندانەکانى عێراق بەدەوامییان هەیە و پاش دەستلەکارکێشانەوەى حکومەتیش، هێشتا خۆپیشاندەران شەقامەکانیان چۆڵنەکردووە.

,

,

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل