fbpx
Shadow Shadow

ئەمریکا سزاى نوێی بەسەر ئێراندا سەپاند

19:56 هه‌ینی 20 ئه‌یلول 2019
article image

ناس کورد-

دۆناڵد ترەمپ رایگەیاند، سزای دارایی نوێیان بەسەر ئێراندا سەپاندووە، دواى تێوەگلانى ئەو وڵاتە لە هێرشى سەر دامەزراوە نەوتییەکانى سعودیە.

.

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکى ئەمریکا ئەمڕۆ 20ى ئەیلولى 2019 لە لێدوانێکیدا بۆ رۆژنامەنوسان لە کۆشکى سپى ئاماژەى بەوەدا، سزایان بەسەر بانکى نیشتیمانى ئێراندا سەپاندووە، بەبێ ئەوەى وردەکاریی سزاکە ئاشکرابکات.

.

لاى خۆیەوە ستیڤن منوچین وەزیرى خەزێنەى ئەمریکا ئاماژەى بەوەدا، ئەو بانکە دوا سەرچاوەى کۆکردنەوەى داهاتە بۆ ئێرانە.

.

وتيشى “سەپاندنى ئەو سزایە دەریدەخات کە ئەمریکا سیاسەتى توندترین فشار بەسەر ئێراندا پەیڕەو دەکات”.

.

سەپاندنى ئەو سزایە دواى نزیکەى هەفتەیەک دێت لە هێرشى سەر دامەزراوە نەوتییەکانى سعودیە، کە بەرپرسانى ئەمریکا، ئێرانیان بە بەرپرسیارى هێرشەکە تۆمەتبار کرد و بەرپرسانى ئێرانیش تۆمەتەکەیان رەتکردەوە.

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل