Shadow Shadow

"تۆمه‌تى تێوه‌گلان به‌گه‌نده‌ڵیش دراوه‌ته‌ پاڵیان"

ئەمریکا سزاى بەسەر ژمارەیەک لە بەرپرسى عێراقدا سەپاند

21:56 پێنج شه‌ممه‌ 18 ته‌موز 2019
article image

ناس کورد-

 

به‌تۆمه‌تى تێوه‌گلان به‌گه‌نده‌ڵى و پێشێلكردنى مافه‌كانى مرۆڤ، وه‌زاره‌تى خه‌زێنه‌ى ئه‌مریكا چوار به‌رپرسى عێراقى كه‌ له‌نێویاندا پارێزگارى پێشووى نه‌ینه‌واى تێدایه،‌ خستە‌ لیستى ڕه‌شى سزاكانییه‌وه.

.

ئه‌مڕۆ (پێنجشه‌ممه‌، 18ى ته‌موزى 2019)، وه‌زاره‌تى خه‌زێنه‌ى ئه‌مریكا راگەیەندراوێکى بڵاوکردەوە و ئاماژەى بەوە کرد، له‌ئێستادا سزاكه‌ به‌سه‌ر ڕه‌یان كلدانى سه‌ركرده‌ى جوڵانه‌وه‌ى بابیلۆن و وه‌عد قه‌دۆى فه‌رمانده‌ى شه‌به‌ك له‌ده‌شتاییه‌كانى نه‌ینه‌وا و هه‌ر یه‌كه‌ له‌ نه‌وفه‌ل عاكوف پارێزگارى پێشووى نه‌ینه‌وا و ئه‌حمەد جبورى په‌رله‌مانتاردا، سەپێنراوە.

.

 

پێشتریش مایك پێنسى جێگرى سه‌رۆكى ئه‌مریكا له‌میانى به‌شداریكردنى له‌كۆنگره‌ى سه‌ربه‌ستیه‌ ئاینیه‌كان كه‌ له‌واشنتۆن به‌ڕێوه‌ چوو ڕایگه‌یاند، واشنتۆن چیتر ده‌ستى به‌ستراو نابێت له‌به‌رامبه‌ر تیرۆرى میلیشیا چه‌كداره‌كانى سه‌ر به‌ئێران و سزا به‌سه‌ر چه‌ند به‌رپرس و كه‌سایه‌تیه‌كى عێراقى سه‌ر به‌ئێراندا ده‌سه‌پێنێت.

.

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل