Shadow Shadow

ئەمریکا.. دەزگایەکی فیدڕاڵی فەیسبووکی بە پێنج ملیار دۆلار سزادا

11:08 شه‌ممه‌ 13 ته‌موز 2019
article image

ناس کورد

کۆمسیۆنی بازرگانی فیدراڵی ئەمریکا بڕیاریدا، پێنج ملیار دۆلار سزای کۆمپانیای فەیسبوک بدات، ئەوەش لە بەرامبەر پێشێلکردنی پاراستنی زانیاریی بەکارهێنەران لەناو تۆڕەکەیدا.

.

لەو لێکۆڵینەوەیەدا کە کۆمسیۆنەکە لەبارەی دۆسیەی کۆمپانیای (کامبریج ئەنالیتیکا بۆ ڕاویژی سیاسی) ئەنجامیداوە، دەرکەوتووە، کامبریج توانیویەتی زانیارییەکانی 87 ملیۆن بەکارهێنەری فەیسبوک لە بەرژەوەندیی هەڵمەتی بانگەشەی دۆناڵد ترەمپدا بەدەستبهێنێت.

.

لێکۆڵینەوەکە لە مانگی ئازاری ساڵی 2018 دەستیپێکردووە، کاتێک چەند ڕاپۆرتیک دەریانخست کۆمپانیای کامبریج، زانیاری نهێنی لەبارەی بەکارهێنەرانی فەیسبووکەوە بردووە.

.

میدیاکانی ئەمەریکا بڵاویانکردوەتەوە، تا ئێستا بەرپرسانی کۆمپانیای فەیسبوک ئامادە نەبوون هیچ رونکردنەوەیەک سەبارەت بە لێکۆڵینەوەکان بڵاوبکەنەوە، لەئێستاشدا ژمارەیەک لە ئەندامانی کۆنگرێس داوای ڕوونکردنەوە دەکەن.

.

هەر بەهۆی ئەو ئابڕوچونەوە، کۆمپانیای کامبریج داخراوە کە کۆمپانیایەکی ڕاوێژکاری سیاسی بەریتانییە، ئەو زانیاریانەی لەڕێگەی راپرسییەکی ناو فەیسبووکەوە لە 2016 دەستکەوتووە.

.

هێشتا بڕیارەکە نەچووەتە بواری جێبەجێکردنەوەو دەکرێ فەیسبووک لە دادگا تانەی لێبدات.

.

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل