Shadow Shadow

 ئەمریکا داوا لە هواوی دەکات سکاڵاکەی بکێشێتەوە

22:25 هه‌ینی 05 ته‌موز 2019
article image

ناس کورد

حکومەتی ئەمریکا داوای لە کۆمپانیای هواوی چینی کرد، سکاڵاکەی لەدژ بکشێنێتەوە کە لە دادگای فیدراڵی ئەمریکا لە تەکساس تۆماری کردووە.

.

هواوی، لە سکاڵاکەیدا حکومەتی ئەمریکای تۆمەتبار کردووە بەوەی کە ڕێوشوێنی نایاسایی لەدژ گرتووەتەبەر و کۆمپانیاکەی خستووەتە لیستی ڕەشەوە.

.

ئەم سکاڵایە لە سەرەتای مانگی ئازاری ئەمساڵ تۆمارکراوە و تێیدا جەخت لەوە کراوەتەو  ئەو ڕێوشوێنانەی حکومەتی ئەمریکا بەرانبەر کۆمپانیاکەی گرتووەتەبەر نادەستووریین.

.

کۆمپانیای هواوی یەکێکە لە هۆکارە بەردەوامەکانی شەڕی بازرگانی نێوان واشنتۆن و پەکین و کاریگەری کردووەتەسەر بازاڕی دارایی هەردوولا.

.

لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا، ڕەزامەندی نیشاندا سزا سەپێنراوەکانی سەر کۆمپانیای هواوی بە شێوەیەکی کاتی هەڵبگیرێن، ئەوەش دوای کۆبووەنەوەی لەگەڵ سەرۆکی چین لە لوتکەی کۆمەڵەی جی20دا.

.

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل