fbpx
Shadow Shadow

ئەمریکا داوا لە هاووڵاتیانی دەکات بەهیچ شێوەیەک سەردانی عێراق نه‌کەن

09:59 پێنج شه‌ممه‌ 02 كانونی دووه‌م 2020
article image

ناس کورد-

وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا هۆشداری توند دەداتە هاووڵاتیانی وڵاته‌كه‌ی کە بەهیچ شێوەیەک سەردانی عێراق نەکەن بەهۆی بونی مەترسی و هەڕەشەی تیرۆر و ڕفاندن و پێکدادانی سەربازی له‌و وڵاته‌.

.

ئەمڕۆ (پێنجشەممە، 2ی کانونی دووه‌می 2020)، وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا راگه‌یه‌ندراوێكی بڵاوکرده‌وە و تیایدا داوای لە هاوڵاتیانی ئه‌مریكا كرد لە سەرانسەری جیهان کە بەهیچ شێوەیەک سەردانی عێراق نەکەن تاوەکو ئەو کاتەی ئاگاداری ئارامبونەوەی دۆخەکە بڵاو دەکەنەوە.

.

راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌كات “لە ئێستادا باڵیۆزخانەکەمان لەشاری به‌غدا هێرشی کراوەتە سەر و گروپە میلیشیاکان بڵاوبونەتەوە بەناو شارەکاندا و مەترسی هەیە لەسەر هاووڵاتیانی ئەمریکی”.

.

وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا له‌ راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا جه‌ختده‌كاته‌وه‌ :”ئەو میلیشیا بەکرێگیراوانەی ئێران هەڕەشەی ڕاستەقینەن لەسەر بەژەوەندییەکانی ئەمریکا و هەموو وڵاتانی ڕۆژئاوا لە تەواوی عێراقدا و لە ئێستادا ئەو وڵاتە بۆ هیج لایەنێک سەلامەت نییە و ئەگەری ڕفاندنی هاووڵاتیانی ئەمریکی هەیە لەلایەن ئەو گروپانەوە”.

.

راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ له‌دوای ئه‌وه‌ دێت كه‌ شەوی ڕابردو باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە بەغدا سه‌رجه‌می كاره‌كان له‌بواری پێدانی ڤیزا و چاوپێكه‌وتنی كار هه‌ڵپه‌سارد و ئاماژه‌ی به‌وه‌ كرد بۆ له‌مه‌ولا ئه‌و كارانه‌ له‌ کونسوڵخانەی ئه‌مریكا له‌ هەولێر له‌ هەرێمی کوردستان بەردەوام ده‌بێت.

.

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل