fbpx
Shadow Shadow

هەڕەشەى سەپاندنى سزا دەکات

ئەمریکا داوا لە تورکیا دەکات کۆتایی بە هێرشەکەى بۆ سەر ڕۆژئاواى کوردستان بهێنێت

16:57 هه‌ینی 11 تشرینی یه‌كه‌م 2019
article image

ناس کورد-

 

وەزیرى بەرگرى ئەمریکا داواى لە تورکیا کرد کۆتایی بە هێرشە سەربازییەکانیان بۆ سەر ڕۆژئاواى کوردستان بهێنن.

.

بەپێی ڕاگەیەنراوێکى پنتاگۆن، مارک ئیسپەر وەزیرى بەرگرى ئەمریکا لەپەیوەندییەکى تەلەفۆنیدا بە وەزیرى بەرگرى تورکیاى ڕاگەیاندووە، ئۆپراسیۆنە سەربازییەکەى تورکیا هەڕەشە بۆ سەر شەڕى دژى داعش دروستدەکات.

.

باسى لەوەشکردووە، ئەو ئۆپراسیۆنە، تورکیا دەخاتە بەردەم سەپاندنى سزاى نوێوە.

.

ماوەى سێ ڕۆژە سوپاى تورکیا هێرشێکى بەرفراوانى بۆ سەر ڕۆژئاواى کوردستان دەستپێکردووە و هێزەکانى هەسەدەش رووبەڕووى بوونەتەوە، تا ئێستاش شەڕ و پێکدادانى سەخت بەردەوامە.

.

دوێنێ پێنجشەممە دۆناڵد ترەمپ ڕایگەیاندبوو، سێ بژاردەیان لەبەردەستە بۆ مامەڵەکردن لەگەڵ هێرشەکەى تورکیا کە پێکهاتوون لە ناردنى هێز، سەپاندنى سزاى دارایی بەسەر تورکیا، نێوەندگیریکردن لەنێوان تورکیا و کوردەکان.

.

هێرشەکەى تورکیا دواى چەند ڕۆژێک هات لە دەرکردنى بڕیارى کشانەوەى هێزەکانى ئەمریکا لە سوریا لەلایەن دۆناڵد ترەمپەوە.

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل