fbpx
Shadow Shadow

ئەمریکا خۆى بێبەرى کرد لە بۆردوومانکردنی بنکە سەربازییەکانی حەشدی شەعبی

22:50 چوار شه‌ممه‌ 11 ئه‌یلول 2019
article image

ناس کورد-

باڵیۆزی ئەمریکا لە عێراق ڕەتی دەکاتەوە وڵاتەکەی هیچ دەستێکی هەبوبێت، لە بۆردوومانکردنی بنکە سەربازییەکانی حەشدی شەعبی لە عێراق.

,

ئەمرۆ چوارشەممە، 11ی ئەیلولی 2019، ماتیۆ تۆلەر، باڵیۆزی ئەمریکا لە عێراق لەگەڵ محەمەد حەلبوسی سەرۆکی پەرلەمان کۆبوەوە، بەپێی ڕاگەیەندراوی کۆبوونەوەکە، پەیوەندییەکانی هەردوو وڵات و دۆخی ناوچەکە، بە تایبەت بۆردوومانکردنی بنکە سەربازییەکانی حەشدی شەعبی تاووتوێ کراون.

,

لەبارەى دیدارەکە، نوسینگەی ڕۆژنامەوانی محەمەد حەلبوسی، سەرۆکی پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاندووە: “ماتیۆ تۆلەر، باڵیۆزی ئەمریکا لە عێراق ڕەتی کردووەتەوە وڵاتەکەی هیچ ئاگاداری ئەو بۆردوومانانە بێت کە لەلایەن هەندێک فڕۆکەوە کراوەتە سەر چەند بنکەیەکی سەربازی حەشدی شەعبی لە عێراق”.

,

ئاماژە بەوەشکراوە، باڵیۆزی ئەمریکا ئەوەشى خستوەتەڕو، وڵاتەکەی بەردەوام دەبێت لە پشتگیرکردنی عێراق لەڕوی سیاسی و سەربازییەوە، ڕێگەش نادەن سەقامگیری لەو وڵاتە تێک بچێت، هەروەها بەردەوام دەبن لە پاراستنی “ئاسایشی ئاسمانی عێراق”.

,

لە کۆبوونەوەکەدا هەردوولا جەختیان لە برەودان بە پەیوەندییە سیاسی و دیبلۆماسییەکانی نێوان هەردوو وڵات کردووەتەوە، لەڕوی ئابوری و سیاسی و سەربازییەوە، وەک لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە.

,

ئەو وتانەى باڵوێزى ئەمریکا لە عێراق پاش ئەوە دێت، لە بۆردوومانەکانى بنکە و بارەگاکانى حەشدى شەعبى لە عێراق ئیسرائیل تۆمەتبارکراوە و باس لەوە دەکرێت کە ئەمریکا هاوکارى فڕۆکەى ئیسرائیلى کردووە بۆ هاتنەناوە ئاسمانى عێراق.

,

,

 

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل