fbpx
Shadow Shadow

ئەمریکا تەکنەلۆژیایەکی سەرسوڕهێنەری بۆ پاراستنی وڵاتەکەی دروستکردووە

09:52 شه‌ممه‌ 09 تشرینی دووه‌م 2019
article image

ناس کورد –

 

وەزارەتی بەرگری ئەمریکا پەرەی بە تەکنەلۆجیایەکی نوێ داوە لەبنکە سەربازییەکانیدا بۆ بەرپەرچدانەوەی هەر هێرشێکی ئەتۆمی کە بکرێتە سەر وڵاتەکە.

.

ئەو تەکنەلۆژیا نوێیەی ئەمریکا پەرەی پێداوە تا ئێستا ناوی بڵاونەکراوەتەوە و کاری ئاگادارکردنەوەی بنکە بەرگریە ئاسمانییەکانی ئەمریکایە لە هێرشە ئەتۆمییەکان بە 30 خولەک پێش ئەوەی موشەکی هێرشە ئەتۆمییەکان بکەوێتە سەر خاکی ئەمریکا.

.

بەپێی ڕاپۆرتێکی تۆڕی فۆکس نیوزی ئەمریکی “ئەو تەکنەلۆژیا زیرەکە لەتوانایدایە شیکردنەوە بۆ هەموو ئەو بۆمب و موشەکانە بکات 30 خولەک پێش ئەوەی بگەنە خاک یان ئاسمانی ئەمریکا و تەنانەت ئەگەر هێرشەکە لەدەرەوەی گەردونەوە بکرێتە سەر ئەمریکا”.

.

تەکنەلۆژیا نوێیەکە 30 خولەک پێش گەیشتنی هەر موشەک و بۆمبێک بە ئامانجەکەی، ڕاستەوخۆ بنکەی بەرگری ئاسمانی وڵاتەکەی و پنتاگۆن و ناوەندی بڕیاری ئەمریکی بەتایبەت (نوسینگەی سەرۆکی ئەمریکا) ئاگادار دەکاتەوە بۆ ئەوەی بڕیاری بەپەلە بدرێت کە چۆن مامەڵە لەگەڵ ئەو هێرشە بکرێت.

.

بەپێی فۆکس نیوز، ئەو تەکنەلۆجیا بەرگریە زۆر زیرەکتر و وردترە لەهەر سیستەمێکی دیکە کە پێشتر لە جیهاندا هەبووبێت دەتوانێت هەر موشەک و بۆمبێک  هەر لە ئاسماندا بیتەقێنێتەوە پێش ئەوەی بگەنە خاکە ئەمریکا، دروستکردنی ئەو تەکنەلۆجیایەش بۆ بەهێزترکردنی ستراتیژییەتی پنتاگۆنە بۆ باشترکردنی سیستەمی بەرگری و وەڵامدانەوەی خێرای هێرشەکان بۆسەر ئەمریکا.

.

بەپێی زانیارییەکانی فۆکس نیوز، هەر لە ئێستاوە سیستەمەکە بەکاردەهێنرێت لەسەرجەم بنکە بەرگرییەکانی ئەمریکادا، بۆ ئەوەی لەهەموو هەوڵەکانی هێرشە زەمینی و ئاسمانی و ئاوییەکان ئاگاداربن و وەڵامی ڕاستەوخۆی بدەنەوە، هەروەها بەردەوامیش دەبن لە پەرەپێدانی تەکنەلۆژیاکە و پاشان بە تەواوەتی جێگیری دەکەن.

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل