fbpx
Shadow Shadow

سیاسه‌تی

ئەمریکا “توڕەیە” لە کوژرانی خۆپیشاندەرانی نەجەف و داوایەکیش لە حکومەت دەکات

08:40 هه‌ینی 07 شوبات 2020
article image

ناس کورد-

وەزیری دەرەوەى ئەمریکا ڕاگەیەنراوێکی “توندی” لەبارەى هێرشکردنەسەر خۆپیشاندەرانی عێراق بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند، “ئێمە توڕەین لەو توندوتیژییەی لە 5ی شوباتدا لە شاری نەجەف ئەنجام درا کە تێیدا خۆپیشاندەرانی ئاشتیخواز کوژران و برینداربوون.”

.

ئەمڕۆ هەینی، 7ی شوباتی 2020، مایک پۆمپیۆ، وەزیری دەرەوەى ئەمریکا لە ڕاگەیەنراوێکدا دەڵێت، لە مانگی تشرینی یەکەمی ساڵی ڕابردووەوە، خۆپیشاندەرانی ئاشتیخواز چوونەتە سەر شەقامەکان و داوای چاکسازی لە حکومەت دەکەن، “ئەوان ڕووبەڕووی هەڕەشە و توندوتیژی دڕندانە و تەقەى ڕاستەوخۆ بوونەتەوە، ئەوەش جێگەى قبوڵ نییە ئەو کەسانەی کە ئەو تاوانانە دەکەن لە سزا دەربچن.”

.

دەشڵێت، “پێویستە لێپێچینەوە بکرێت لەو سەرکردە سیاسییانەى کە هانی ئەو جۆرە توندوتیژیە دەدەن و ئەو بەرپرسە حکومیانەشى کە شکستیان هێناوە لە پاراستنی مافی ئازادی ڕادەربڕین و خۆپیشاندانی ئاشتیانە.”

.

ئاماژەى بەوەش کردووە، “تائێستا زیاتر لە 600 خۆپیشاندەر کوژراون و هەزارانیش بریندار بوون.”

.

دەشڵێت، “هانی حکومەتی عێراق دەدەین کە هەنگاوی بەپەلە هەڵبگرێت بۆ لێپێچینەوە لە میلشیا و گروپە چەکدارەکان لە نەجەف و شارەکانی تر کە هێرشەکانیان کردووەتە سەر ئەو عێراقییانەى کە داوای مافی خۆیان دەکەن.”

.

ڕاشیگەیاند، “پێویستە حکومەتی عێراق دەستبەجی چاکسازی بکات و گەندەڵیش چارەسەر بکات بۆئەوەى خەمی خۆپیشاندەران بڕەوێتەوە.”

.

“بۆ خەڵکانی ئازای عێراقی کە بەدوای چاکسازی و حکومەتێکدان دور لە گەندەڵی و دەستێوەردانی ئێران، ئەمریکا دەستی هاوڕێیەتی و پشتیوانی درێژ دەکات، ئێمە جەخت لە پابەندبونی جێگیری خۆمان بۆ خەڵکی عێراق و سەروەری و گەشەسەندی دووپات دەکەینەوە.” پۆمپیۆ لە کۆتاییدا دەڵێت.

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل