fbpx
Shadow Shadow

ئەمریکا تا چەند دەیەوێت شوێن پێی خۆی لە ڕۆژئاوای کوردستان جێگیر بکات؟

16:32 چوار شه‌ممه‌ 28 ئاب 2019
article image

ناس کورد- هەڤاڵ فەتاح

شرۆڤەکارێکی سیاسی ڕایدەگەیەنێت، مانەوەی هێزەکانی ئەمریکا لە ڕۆژئاوای کوردستان و پاڵپشتیکردنی هێزە کوردییەکانی سوریا، مانای ئەوە ناگەیەنێت کە ئەمریکا لە ستراتیژی دوورمەودای خۆی بیەوێت قەوارەیەکی سیاسی بۆ کورد لە ناوچەکەدا دروست بکات، بەڵکو ئەمریکا لە ئێستادا متمانەی بە کورد نییە.

,

سەباح زەنگەنە، سەرۆکی یەکێتی شارەزایانی ستراتیژی لە عێراق، تایبەت بە ناس کوردی ڕاگەیاند: “ئەمریکا بەدوای بەرژەوندییەکانی خۆی دەگرێت ئەگەر لە هەرکوێی بێت، سەردەمی داگیرکاری سەربازی لای ئەمریکا کۆتایی هاتووە، لە ئێستاشدا کار دەکات بۆ دروستکردنی دەوڵەتی قوڵ لە ناوچەکە کە بە شێوەیەکی سیاسی و دبلۆماسی لە بەرژەوندییەکانی ئەمریکادا بێت، پەنجە مۆری خۆشی پێوە داربێت”.

,

وتیشی، ئەمریکا دەیەوێت لەڕێگای هاوکاریکردنی هێزە کوردییەکانی سوریا بە تایبەتی هەسەدە، ترسو دەڵەڕاوکێ بخاتە نێو دڵی وڵاتانی تورکیا، عێراق، ئێران و سوریا.

,

بە بڕواى ئەو شارەزایە: “ئەمریکا کاتێک ئاگربگاتە نانەکەی ئەو ئامادەیە بە هەموو شێوەیەک دەست لە هەوپەیمانەکانی هەڵبگرێت ئەگەر باشترین هاوپەیمانیش بن، ئێستا ئەمریکا ئەو سیاسەتە لە گەڵ تورکیا بەکار دەهێنێت، بە تایبەتی دوای هەماهەنگییە سەربازییەکانی تورکیا لەگەڵ ڕوسیا”.

,

“ئەمریکا حەزی لە هاوپەیمانێکی بەهێزە وەک تورکیا، بەهیچ شێوەیەکیش حەزی لە مامەڵەکردن نییە لە گەڵ هاوپەیمانێکی لاواز، چونکە بە دیدی ئەو هاوپەیمانی لاواز دەبێت هۆکاری زیانگەیاند بە تواناکانی ئەمریکا، ئەو تایبەتمەندیەش لەعێراق بەرجەستەی کردووە”، سەباح زەنگەنە واى وت.

,

وتیشی، ئەمریکا لە هیچ شوێنیک و لە هیچ کاتێکدا دەوڵەت بۆ کورد دروست ناکات، ئەگەر ئەو دەوڵەتە پەنجە مۆری خۆی پێەوە نەبێت، وە ئەمریکا دەیەوێت خەونى دروستکردنى دەوڵەتى کوردى وەک کارتێکى تۆقێنەر دژ بە وڵاتانى سوریا و تورکیا و عێراق بەکار بهێنێت.

,

ئەو چاودێرە کوردە ئەوەشى وت، ئەمریکا متمانەی بەکورد نییە چونکە دەزانێت، کورد خەونی دروستکردنی دەوڵەتێکی گەورەی نەتەوەیی هەیە لە ناوچەکدا، پێشی وایە، ئەمریکا دەیەوێت کورد ماندوو و پەرتەوازە بکات.

,

وتەکانى ئەو چاودێرە لەکاتێکدایە کە سوپای ئەمریکا سەربازەگەیەکی گەورەی خۆی لە ڕۆژئاواى کوردستان دروستکردووە، کە دەکەوێتە گوندی ئەلغەنامییە، نزیک شاری دەرباسیە کە پێنج کیلۆمەتر لە سنوری تورکیاوە دوورە، بنکەکە وێڕای جبەخانەی چەک و تەقەمەنی و شوێنی نیشتنەوەی کۆپتەر، شوێنی تایبەتی ڕاهێنانی سەربازی و چەندین بەشی تر لە خۆ دەگرێت، ئامانج لە دروستکردنی ئەم بنکەیە ڕێگریکردنە لە هەر هێرشێکی سوپای تورکیا بۆ سەر هێزەکانی سوریای دیموکرات لە ئایندەیەکی نزیکدا.

,

,

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل