Shadow Shadow

ئەمریکا تاووتوێى سەپاندنى سزا دەکات بەسەر تورکیادا

10:27 چوار شه‌ممه‌ 17 ته‌موز 2019
article image

ناس کورد-

ئەمریکا هێشتا هەڵسەنگاندنى بۆ ئەوە نەکردووە کە بەهۆى کڕینى ئێس-400وە سزا بەسەر تورکیادا بسەپێنێت، وتەبێژى وەزارەتى دەرەوەى ئەو وڵاتەش دەڵێت، پاش هەڵسەنگاندن بۆى بڕیار لەبارەى تورکیاوە دەدرێت.

.

مۆرگان ئۆرتاگۆس، وتەبێژى وەزارەتى دەرەوەى ئەمریکا ڕایگەیاندووە: “ئەمریکا هێشتا هەڵسەنگاندنى بۆ پرسى سەپاندنى سزا بەسەر تورکیادا نەکردووە، بەهۆى کڕینى سیستمى بەرگرى ئێس-400، بەڵام وەزیرى دەرەوە و سەرۆکى ئەمریکا هەموو بژاردەکان بۆ ئەو پرسە تاووتوێ دەکەن”.

.

ئەو بەرپرسە ئەمریکییە ئاماژەى بەوەشکرد: “پێشتر بینینمان دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکى ئەمریکا لەبارەى کڕینى ئێس-400 بڕیاریدا کە تورکیا نەتوانێت فڕۆکەى ئێف-35ى دەستبکەوێت، بۆیە وەزیرى دەرەوە و سەرۆکى ئەمریکا هەڵسەنگاندن بۆ بارودۆخەکە دەکەن و لەچوارچێوەى یاساکانى ئەمریکا بڕیار لەسەر تورکیا دەدەن”.

.

لە 12ى تەموز، وەزارەتى بەرگرى تورکیا وێڕاى ناڕەزاییەکانى ئەمریکا لە کڕینى، ڕایگەیاند، بەشێک لە پارچەکانى سیستمە بەرگرییە ڕوسیەکە گەیشتووەتە تورکیا، دواتریش چەند فڕۆکەیەکى دیکەش ئەو سیستمەیان گەیاندە تورکیا..

.

.

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل