fbpx
Shadow Shadow

"دوو هەزار سەرباز لە هەرێم جێگیردەکات"

ئەمریکا تاوتوێی دروستکردنى “بنکەى سەربازى” لە هەولێر و سلێمانى و هەڵەبجە دەکات

14:51 شه‌ممه‌ 25 كانونی دووه‌م 2020
article image

ناس کورد-

ڕۆژنامەى شەرقولئەوسەت ئاشکرایکرد، ئیدارەى ترەمپ چەند پێشنیازێکى لەبەردەستدایە بۆ دروستکردنى بنکەى سەربازى لە هەرێمى کوردستان، بەمەبەستى جێگیرکردنى دوو هەزار سەرباز.

.

ڕۆژنامەکە لەزارى چەند بەرپرسێکى ڕۆژئاواوە بڵاویکردووەتەوە، کە ئیدارەى ترەمپ 10 پێشنیازى لەبەردەستدایە بۆ مامەڵەکردن لەگەڵ داواکارى سیاسەتمەدارانى عێراق، لەبارەى بوونى هێزەکانیان لەو وڵاتە و پارێزگاریکردن لە پێگەى خۆیان بۆ بەرەنگاربوونەوەى ئێران.

.

بەپێی ڕۆژنامەکە، یەکێک لە پێشنیازەکان تاوتوێکردنى پرسی زیادکردنى ژمارەى هێزەکانى ئەمریکایە لە هەرێمى کوردستان لەگەڵ سەرۆکایەتى هەرێم.

.

چەند سەرچاوەیەکى هەواڵگرى ڕونیانکردووەتەوە، پێشنیاز هەیە بۆ دروستکردنى خاڵ و بنکەى سەربازى لە نزیک سلێمانى و باشورى هەولێر و نزیک هەڵەبجە، بەجۆرێک ژمارەى هێزەکانى ئەمریکا لە 500 سەربازەوە بۆ دوو هەزار سەرباز بەرزبکرێتەوە، لەگەڵ مانەوەى پێنج هەزار سەرباز لە عێراق.

.

ڕۆژنامەکە لەزارى چەند سەرچاوەیەکى دیبلۆماسییەوە باسى لەوەکردووە، زیادکردنى بوونى سەربازى ئەمریکا لە هەرێمى کوردستان، بۆ پارێزگاریکردنە لە بنکە سەربازییەکان لەهەر مەترسییەک.

.

بەپێی ڕۆژنامەکە، پرسی مانەوەى سەربازى ئەمریکا لە عێراق، تەوەرێکى سەرەکى هەردوو کۆبوونەوەکەى ترەمپ بووە لە داڤۆس لەگەڵ هەریەکە لە بەرهەم ساڵح سەرۆککۆمارى عێراق و نێچیرڤان بارزانى سەرۆکى هەرێم.

.

دواى بڕیارەکەى پەرلەمانى عێراق لەسەرەتاى ئەم مانگەدا بۆ کردنە دەرەوەى هێزە بیانییەکان لەنویاندا هێزەکانى ئەمریکا لە عێراق، بەرپرسانى ئەمریکا چەندینجار جەختیان کردووەتەوە لەوەى ئەو پرسە لەگەڵ بەغدا تاوتوێ ناکەن.

.

هەروەها دۆناڵد ترەمپ سەرۆکى ئەمریکا هەڕەشەى سەپاندنى سزاى کردووە بەسەر عێراقدا، ئەگەر بڕیارەکە جێبەجێبکات.

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل