fbpx
Shadow Shadow

ئەمریکا بە نیازە سزا بەسەر تورکیادا بسەپێنێت

22:41 دوو شه‌ممه‌ 09 ئه‌یلول 2019
article image

ناس کورد-

دۆناڵد ترەمپ بەنیازە بەهۆی کڕینی ئێس-400 لەلایەن تورکیاوە، سزا بەسەر ئەو وڵاتەدا بسەپێنێت و وەزیری گەنجینەی ئەمریکاش دەڵێت، تەنها چاوەڕوانی فەرمانن بۆ دەستپێکردنی سزاکان.

,

ئەمڕۆ دووشەممە 9ی ئابی 2019، وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکا ڕایگەیاند: “دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا نیازی وایە سزا بەسەر تورکیادا بسەپێنێت، بەهۆی دەستخستنی سیستمى بەرگرى ئێس-400 لەلایەن ئەو وڵاتەوە”.

,

سەبارەت بەوەی وەزارەتەکەیان پابەندی ئەو سزایانە دەبێت کە وڵاتەکەی دەیسەپەنێت بەسەر تورکیادا، ستیڤن منوچین، وەزیری گەنجینەی ئەمریکا ڕایگەیاند: “ئێمە چاوەڕوانی فەرمانین، هیچ شتێک دەربارەی ناوەڕۆک و چۆنێتییەکەی ناڵێین، تەنها چاوەڕوانی فەرمانین”.

,

ئەمە لەکاتێکدایە، ئەمریکا پێیوایە کڕینی سیستمی بەرگری ئێس-400ى ڕوسى لەلایەن تورکیاوە دژی سیاسەتەکانی ناتۆیە و لەگەڵ موشەکی پارێزگاری ناتۆ کێشە دروست دەکات.

,

جێی ئاماژەیە، لە بەرواری 12ی تەموزی 2019، تورکیا بەشی یەكەمی سیستمی مووشەكی ئێس-400ی لە ڕوسیا وەرگرت.

,

,

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل