fbpx
Shadow Shadow

ئەمریکا.. بەهێزی زریانی دۆریان گەیشتوەتە ریزبەندی زریانە مەترسیدارەکان

15:04 شه‌ممه‌ 31 ئاب 2019
article image

ناس کورد

ناوه‌ندی نیشتمانیی باهۆز له‌ ئه‌مریكا ئاشكرایكرد پله‌به‌ندیی زریانی دۆریان، كه‌ بڕیاره‌ دوای نیوه‌ڕۆی رۆژی دووشه‌ممه‌ بگاته‌ فلۆریدا، بۆ ئاستی چوار به‌رزكراوه‌ته‌وه‌.

.

له‌ راگه‌یه‌نراوێكدا كه‌ له‌لایه‌ن ناوه‌نده‌كه‌وه‌ بڵاوكراوه‌ته‌وه‌، ئاماژه‌ به‌وه‌كراوه‌ زریانی دۆریان به‌ خێرایی 17 كیلۆمه‌تر له‌ كاتژمێرێكدا، به‌ره‌و خۆرئاوای ئەمریکا له‌ پێشڕە‌وییدایه‌.

.

بەپێی ڕاگەیەندراوەکە، “ئاستی باهۆزه‌كه‌ بۆ پله‌به‌ندیی چوار به‌رزكراوه‌ته‌وه‌ و خێرایی ئه‌و تۆفانه‌ی له‌گه‌ڵ خۆی ده‌یهێنێت گه‌یشتووه‌ته‌ 220 كیلۆمه‌تر له‌ كاتژمێرێكدا.”

.

كاربه‌ده‌ستان له‌سه‌ر ئاستی حکومەتی فیدراڵیی و لێپرسراوانی خۆجێی له‌ فلۆریدا، ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌كه‌ن سه‌رجه‌م ئاماده‌كارییه‌كان له‌باره‌ی باهۆزه‌كه‌ كراون و داوا له‌ هاووڵاتییانیش ده‌كرێت له‌ شوێنه‌ پارێزراوه‌كان دوورنه‌كه‌ونه‌وه‌.

.

لای خۆشییه‌وه دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكی ئه‌مریكا،  سه‌ردانه‌كه‌ی بۆ پۆڵه‌ندا كه‌ بڕیاربوو له‌ سه‌ره‌تای ئه‌م هه‌فته‌یه‌دا ئه‌نجامیبدات، هه‌ڵوه‌شانده‌وه‌ و بڕیاریدا به‌مه‌به‌ستی به‌دواداچوون بۆ په‌ره‌سه‌ندنه‌كانی په‌یوه‌ست به‌ باهۆزه‌كه‌، له‌ واشنتۆن بمێنێته‌وه‌.

 

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل