Shadow Shadow

ئەمریکا بەنیازە ژمارەی کارمەندانی باڵیۆزخانەکەى لە  عێراق کەمبکاتەوە

16:02 دوو شه‌ممه‌ 15 ته‌موز 2019
article image

ناس کورد-

گۆڤارێکى ئەمریکى ئاشکراى دەکات، وەزیرى دەرەوەى ئەمریکا لەهەوڵى کەمکردنەوەى ژمارەى کارمەندانى باڵیۆزخانەى وڵاتەکەیەتى لە بەغدا.

.

گۆڤارى فۆرێن پۆلیسی ئەمریکی، بەپشتبەستن بە چەند سەرچاوەیەکی  وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا، بڵاوى کردەوە “مایک پۆمپیۆ وەزیری دەرەوەی ئەمریکا، لە هەوڵی ئەوەدایە بە شێوەیەکی بەردەوام ژمارەی کارمەندانی باڵیۆزخانەی وڵاتەکەی لە بەغدا کەمبکاتەوە”.

.

مایک پۆمپیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا، لە مانگی ئایارى رابردوو، بڕیارى گواستنەوەی بەشێک لە فەرمانبەران و کارمەندانی باڵیۆزخانەى وڵاتەکەیدا لە بەغدا، بە تایبەتی دوای ئاڵۆزبوونی پەیوەندییەکانی ئەمریکا و ئێران.

.

گۆڤارەکە ئاماژەى بەوەشکردوە، سەرەڕای ئەوەی بەشێک لە کارمەندەکانی باڵیۆزخانەکە پاشکەشیان پێکراوە گەڕاونەتەوە ئەمریکا، بەڵام تائێستا هەزاران کارمەندى ئەمریکی لەوی ماونەوتەوە.

.

بەگوێرەى گۆڤارەکە، چەند بەرپرسێکی وەزارەتی دەرەوی ئەمریکا بە ئەوانیان راگەیاندوە، ئەوان بە نهێنی بڕیاری سیاسیان داوە کە جارێکی دیکە ئەو کارمەندانەى کە گواستراونەتەوە نەگەڕێنەوە بۆ بەغدا.

.

روونیشیکردۆتەوە، ئەو کارمەندانەی کە ئێستا لە باڵەخانەی باڵیۆزخانەکە ماون، زۆربەیان پاسەوان، بەڵێندەر و کارمەندانی دەزگای هەواڵگرین، بەڵام ئەو فەرمانبەرانەی کە کارى دیبلۆماتى دەکەن ژمارەیان زۆر کەمە.

.

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل