fbpx
Shadow Shadow

ئەمریکا : بڕوامان بە تواناى هەسەدە هەیە..زیندانیانى داعش بۆمبى تەوقیتکراون

08:35 چوار شه‌ممه‌ 13 تشرینی دووه‌م 2019
article image

ناس کورد-

بەرپرسێکى باڵاى وەزارەتى دەرەوەى ئەمریکا ڕایگەیاند، هەزاران چەکدارى زیندانیکراوى داعش لە باکورى ڕۆژهەڵاتى سوریا، مەترسی گەورەن و بۆمبى تەوقیتکراون، بەڵام ئەوان باوەڕى تەواویان بە هەسەدە هەیە کە بتوانن بارودۆخەکە بپارێزن.

.

بەرپرسەکە بە ئاژانسى ڕۆیتەرزى ڕاگەیاندووە “دۆخەکە ئارام نییە، ئەوانە بۆمبى تەوقیتکراون، 10 هەزار زیندانى هەیە کە زۆرینەیان چەکدارى بیانین”.

.

وتیشى “ئێمە بڕوامان بە تواناى هێزەکانى سوریاى دیموکرات هەیە بۆ دابینکردنى ئاسایشى سەرجەم ئەو شوێنانەى کە ئەو کەسانەى تێدا زیندانیکراوە”.

.

بەرپرسەکەى وەزارەتى دەرەوەى ئەمریکا جەختیکردەوە، ئەوان لەگەڵ هەسەدە کاردەکەن، بۆ دورخستنەوەى هەر مەترسییەکى مرۆیی و ئەمنى و مەترسی دیکە لەو  بارەیەوە.

.
دۆسیەى چەکدارە زنیدانیکراوەکانى داعش لەلاى هێزەکانى سوریاى دیموکرات تا ئێستا بە هەڵواسراوى ماوەتەوە، کە بەشى زۆریان بیانین و وڵاتەکانیان ئامادەنین وەریانبگرنەوە.

.

لەدواى لەشکرکێشى سوپاى تورکیا و گروپە چەکدارە هاوپەیمانەکانیان بۆ سەر ڕۆژئاواى کوردستان، بەشێک لەو زیندانیانە توانیان هەڵبێن.

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل