fbpx
Shadow Shadow

سیاسه‌تی

له‌دروستكردنی په‌رژینێك خه‌رج ده‌كرێت

ئەمریکا به‌شێك لە خەرجی هێزەکانی لە عێراق کەمدەکاتەوە

09:31 هه‌ینی 14 شوبات 2020
article image

ناس کورد-

بەمەبەستی دابینکردنی بودجە بۆ پڕۆژەیەکی دۆناڵد ترەمپ، سه‌رۆكی ئه‌مریكا وەزارەتی بەرگری ئه‌و وڵاته‌ دەستبەرداری کڕینی فڕۆکەی بێفڕۆکەوان و فڕۆکەی جەنگی جۆری ئیف 35 دەبێت، به‌شێكیش لە خەرجی هێزەکانی لە عێراق، سوریا و ئەفغانستان کەمدەکاتەوە.

.

بە گوێرەی میدیا جیهانییەکان، مارک ئەسپەر، وەزیری بەرگریی ئەمریکا، ڕایگەیاندووە “بەهۆی دابینکردنی بودجە بۆ دروستکردنی ئەو پەرژینەی کە ترەمپ بڕیاریداوه‌ دروست بکرێت لەسەر سنوری نێوان ئەمریکا و مەکسیک، دەستبەرداری کڕینی فڕۆکەی بێفڕۆکەوان و فڕۆکەی جەنگی جۆری ئیف 35 دەبن”.

.

 ئەسپەر، ڕونیکردەوە، وەزارەتی ئاسایشی نیشتیمانی ئەمریکا، داوایەکی ئاڕاستەی ئەوان کردووە بۆ دابینکردنی بڕی سێ ملیار و 800 ملیۆن دۆلار، ئەوەش بەمەبەستی  تەواوکردنی ئەو پەرژینەی کە ئەمریکا بە درێژایی 285 کیلۆمەتر لە ناوچەی سان دییگۆ وسانتەر، یۆما، وپاسۆ و دلریۆ لەسەر سنور لەگەڵ مەکسیکدا دروستیدەکات.

.

بە گوێرەی زانیارییەکان، بڕی دوو ملیارو 200 ملیۆن دۆلار لەو پارەیەی کە دەدرێت بە وەزارەتی ئاسایشی نیشتیمانی ئەمریکا، لەو پارەیەیە کە پەنتاگۆن تەرخانیکردبوو بۆ کڕینی چەک و کەلوپەلی سەربازی بۆ هێزی ئاسمانی و دەریایی وڵاتەکەی.

.

 ئاماژە بەوه‌شکراوە، ئەوبەشەی کە دەمێنێتەوە و پێویستە دابین بکرێت، پەنتاگۆن لەو بودجەیە دابینی دەکات کە تەرخانکراوە بۆ خەرجی سوپای ئەمریکا لە عێراق، سوریا و ئەفغانستان.

.

بە مەبەستی بنبڕکردنی کۆچکردنی نایاسایی بۆ ئەمریکا، ترەمپ لە هەڵمەتی بانگەشەکردنی بۆ هەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتی ئەو وڵاتە لە ساڵی 2016 بەڵێنی ئەوەی دابوو پەرژینێک لەنێوان ئەمریکا وڵاتی مەکسیکدا دروستبکات، لە ئێستاشدا کۆی گشتی ئەو بودجەیەی کە ترەمپ تەرخانیکردبوو، بۆ دروستکردنی ئەو پەرژینە گەیشتوەتە نۆ ملیار و900 ملیۆن دۆلار.

.

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل