fbpx
Shadow Shadow

سیاسه‌تی

ئەمریکا بنکەیەکی نوێی سەربازی لە حەسەکە دروست دەکات

08:59 یه‌ك شه‌ممه‌ 09 شوبات 2020
article image
ناس کورد-

ئاژانسی ئەنادۆڵوی حکومەتی تورکیا ڕایگەیاند، وەک هەنگاوێک بۆ جێگیرکردنی هێزەکانی لە کێڵگە نەوتییەکان سوریا، ئەمریکا بنکەیەکی سەربازیی دیکە بنیات دەنێن، هەروەها ئاڵای ئەمریکایان لەسەر خاڵێکی سەربازیی بەرزکردووه‌تەوە کە لەژێر دەستی هێزەکانی سوریای دیموکراتدایە لە پارێزگای حەسەکە.

.

بەپێی هەواڵی ئاژانسەکە، هێزەکانی ئەمریکا کە لەو ناوچانەی سوریا جێگیربوون لە 18ی کانونی دووەمەوە تا ئێستا پێنج جار ڕێگرییان لە هێزەکانی ڕوسیا كردووه‌ له‌ چوونە ناو کێڵگەی نەوتیی ڕومێلان لە باکوری ڕۆژهەڵاتی پارێزگای حەسەکە و ناچار بە گەڕانەوەیان کردوون.

.

ئەنادۆڵو لە زاری چەند سەرچاوەیەکی “باوەڕپێکراوەوە” دەشڵێت، هاوکات لەگەڵ هەوڵەکانی ڕوسیا بۆ گەیشتن بە کێڵگەی نەوتی ڕومێلان، هێزەکانی ئەمریکا دەستیانکردووە بە بنیاتنانی بنکەیەکی سەربازیی لە شارۆچکەی تەل بەراک کە دەکەوێتە سەر ڕێگای کێڵگەکە به‌ دووری 40کم له‌ باکوری ڕۆژهەڵاتی شاری حەسەکە.

.

بەگوتەی سەرچاوەکە بۆ ئەنادۆڵو، هێزەکانی ئەمریکا لە میانی چەند هەفتەی دواییدا لە ڕێگەی دەروازەی سنوری وەلید چەندین ئامێر و کەرەستەی بیناسازییان لە هەرێمی کوردستانەوە گواستووەتەوە بۆ سوریا.

.

دەشڵێت، هێزەکانی ئەمریکا ئاڵایان لەسەر تاوەرێک لە ناوەڕاستی شارۆچکەکە بەرزکردووەتەوە، هەروەها بە بەردەوام هێلێکۆپتەرەکانیان بەسەر ئەو ناوچەیەدا دەسووڕێتەوە کە بنکە سەربازییەکەی تێدا بنیات دەنرێت.

.

ئەنادۆڵو دەڵێت کە “ئەمریکا نیازی ئەوەی هەیە شاری حەسەکە بکاتە ناوەندێک بۆ بەڕێوەبردنی کێڵگەكانی نه‌وت.”

.

هێزەکانی ئەمریکا لە 11 بنکە و خاڵی سەربازیی لە ناوچەکانی حەسەکە، ڕەققە و دەیرزو هەیە.

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل