fbpx
Shadow Shadow

سیاسه‌تی

ئەمریکا ئامادەیی دەربڕی بۆ “دانوسانی جدی” لەبارەى بوونی هێزەکانیان لە عێراق

23:08 دوو شه‌ممه‌ 27 كانونی دووه‌م 2020
article image

ناس کورد-

سەرۆکوەزیرانی کاربەڕێکەری عێراق و وەزیری دەرەوەى ئەمریکا پەیوەندییەکی تەلەفۆنییان ئەنجامدا و جەختیان لەسەر “ئەنجامدانی گفتوگۆی جدی کردووە لەبارەى بوونی هێزە بیانییەکان لە عێراق”.

.

ئەمڕۆ دووشەممە، 29ی کانونی دووەمی 2020، مایک پۆمپیۆ، وەزیری دەرەوەى ئەمریکا پەیوەندی بە عادل عەبدولمەهدی، سەرۆکوەزیرانی کاربەڕێکەری عێراقەوە کرد، عەبدولمەهدی جارێکی تر ئیدانەى هێرشکردنەسەر باڵیۆزخانەى ئەمریکای کرد لە بەغدا.

.

لە ڕاگەیەنراوی نوسینگەی عادل عەبدولمەهدیدا هاتووە، جەخت لە “پەیوەندی دۆستانەى هەردوو وڵات و ئیدانەى دەستدرێژییەکانی سەر باڵیۆزخانەى ئەمریکا لە بەغدا کرایەوە.”

.

هاوکات تاوتوێی “توندکردنی ڕێکارەکان کرا لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی عێراقەوە بۆ زیاتر پاراستنی باڵێۆزخانەکە و چاودێریکردنی لێکۆڵینەوەکان تاوەکو ڕێگری بکرێت لە دەستدرێژی زیاتر بۆسەر نێردە دیبلۆماسییەکان.”

.

بەپێی ڕاگەیەنراوەکە، عەبدولمەهدی جەختیکردووەتەوە لەسەر “گرنگی هێورکردنەوەى ناوچەکە، ڕێزگرتنی هەمووان لە سەروەری عێراق و بڕیارەکانی، دەستوەرنەدان لە کاروباری ناوخۆ و هەوڵدان بۆ دووبارە بنیادنانەوەى.”

.

هەر بەپێی ڕاگەیەنراوەکە، وەزیری دەرەوەى ئەمریکا جەختیکردووەتەوە لەسەر “ئامادەیی وڵاتەکەى بۆ ئەنجامدانی دانوستانی جدی لەبارەى بوونی هێزە بیانییەکان لە عێراق و هاوکات هەماهەنگی بۆ پاراستنی سەروەری عێراقی.”

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل