fbpx
Shadow Shadow

ئەمریکا:هەرکاتێک کۆتایمان بە داعش هێنا لە عێراق دەکشێینەوە

08:36 دوو شه‌ممه‌ 13 كانونی دووه‌م 2020
article image

ناس کورد-

ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتیمانی ئەمریکا، ڕایگەیاند، ئەمریکا ئامادەیە هێزەکانی له‌ عێراق بکشێنێتەوە بە گوێرەی ئەو ڕێکارانەی کە لە ناو ڕێککەوتنە ستراتیژییەکەی نێوان هەردوولادا دەستنیشانکراوە.

.

ڕۆبەرت ئۆبراین، ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتیمانی ئەمریکا، لە میانەی چاوپێکەوتنێکیدا، لەگەڵ کەناڵی فۆکس نیوزی ئەمریکی، ڕایگەیاند :” ئەمریکا ئامادەیە هێزەکانی له‌ عێراق بکشێنێتەوە بە گوێرەی ئەو ڕێکارانەی کە لە ناو ڕێککەوتنە ستراتیژییەکەی نێوان هەردوولادا دەستنیشانکراوە.

.

ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتیمانی ئەمریکا، ئەوەشی ڕاگەیاندووە:” هەر کات بە تەواوەتی کۆتایی بە بوونی ڕێکخراوی داعش لە ناوچەکە هێنرا، ئەوا ئەمریکا ئامادەیە لە عێراق بکشێتەوە”.

.

ڕۆبەرت ئۆبراین، ئەوەشی خستەڕوو، لە ئێستادا ئەوان کۆتاییان بە خەلافەتی داعش لە ناوچەکە هێناوە، دەبێت لە ئێستادا بەجدی کاربکەن بۆ لە ناوبردن و قەڵاچۆکردنی پاشماوەکانی ئەو ڕێکخراوە تیرۆریستییە.

.

دەرباری کوشتی قاسم سولەیمانی، ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتیمانی ئەمریکا ڕایگەیاند :”سولەیمانی پلانی داڕشتووە بۆ هێرشکردنە سەر چوار باڵوێزخانەی ئەمریکا لە چەند وڵاتێکی جیهاندا”.

.

بەرەبەیانی ڕۆژی (هەینی، 3ى کانوونی دووەمی 2020) لە بۆردومانێکی فڕۆکەکانی ئەمریکا، قاسم سولەیمانی، فەرماندەی فەیلەقی قودس و ئەبومەهدی موهەندیس، جێگری سەرۆکی دەستەی حەشدی شەعبی و ژمارەیەک فەرماندەی ئێرانی و حەشدی شەعبی کوژران.

.

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل