fbpx
Shadow Shadow

ئەمریکا؛ هێرشێکی دیکە ئەنجامدرا و چوار کەس کوژران 

09:29 پێنج شه‌ممه‌ 08 ئاب 2019
article image

ناس کورد-
پێنجەمین هێرش لەماوەی یەک هەفتەدا لە ئەمریکا ئەنجامدرا، لە کالیفۆرنیا کەسێک بە چەقۆ چوار کەسی کوشت.

.

ماڵپەری سی ئێن ئێن بڵاویکردووەتەوە: “لە شارۆچکەی ئۆرانجی باشوری کالیفۆرنیا، پیاوێک بە چەقۆ هێرشی کردووەتە سەر خەڵک و چوار کەسی کوشتووە و دوانیشی بریندار کردووە”.

.

پۆلیسی کالیفۆرنیا ئاماژەی بەوەکردووە: “هێرشبەرەکە پیاوێکی تەمەن 33 ساڵە و هێرشەکانی بەشێوەیەکی هەڕەمەکی ئەنجامداوە، دواتر لەلایەن هێزەکانی پۆلیسەوە دەستگیرکراوە”.

.

ئەم هێرشەش لەکاتێکدایە کە لەماوەی هەفتەی رابردوودا چوار ‌هێرشی چەکداری بۆ سەر هەریەکە لە ویلایەتەکانی تەکساس و کالیفۆرنیا و ئۆهایۆ ڕویاندا و زیاتر لە  30 کەس کوژران و هەروەها نزیکەی 55 کەسیش بریندار بون.

.

.

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل