Shadow Shadow

ئەمریكا جەخت لەسەر ئەوە دەكاتەوە كە شەڕی ناوێت، ئێران بڕوای پێ‌ ناكات و بە پەیمانشكێن ناویدەبات

09:44 چوار شه‌ممه‌ 22 ئایار 2019
article image

ناس كورد-

كۆنگرێسی ئەمریكا ئاماژە بەوە دەكات دوناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمریكا بەڕاشكاوی وتوویەتی”شەڕمان لەگەڵ ئێران ناوێت، بەڵام هەنگاوی سەربازیش دژی بەدوور نازانین”، هەرچی بەرپرسانی ئێرانیشە بڕوا بەم قسەیە ناكەن و دەڵێن هەموو شتێك لە وڵاتێكی پەیمانشكێن چاوەڕواندەكرێت.

.

كۆنگرێسی ئەمریكا كۆبوونەوەیەكی ئەنجامدا و تیایدا میوانداری مایك پۆمپیۆ وەزیری دەرەوەی ئەمریكای كرد بۆ پێشكەشكردنی راپۆرتێك لەبارەی گرژییەكانی ئەمدواییەی ئەمریكا و ئێران و لە كۆبوونەوەكەدا پۆمپیۆ جەختی لەسەر ئەوە كردەوە، ئەمریكا نیەتی هەڵگیرسانی شەڕی دژی ئێران نییە، بەڵكو ئامادەكاری دەكات بۆ وەڵامدانەوەی هەر هێرشێكی ئێرانی بۆ سەر ئەمریكا.

.

لەپەراوێزی كۆبوونەوەكەدا ئەندامێكی كونگرێسی ئەمریكا، روونیكردەوە”واشنتۆن وەڵامی هەر هێرشێكی دوژمنكارانەی ئێران دەداتەوە، هیواخوازین تاران هەڵسوكەوتی بگۆڕێت”.

.
هاوكات مایك مەكۆڵی پەرلەمانتار لە لیژنەی كاروباری دەرەوەی ئەمریكا لە لێدوانێكی ڕۆژنامەوانیدا، ئاماژەی بەوە كردووە ” ئەمریكا نیەتی هەڵگیرسانی شەڕی لەناوچەكەدا نییە، بەڵكو دەیەوێت بەر بە كارە دوژمنكارییەكانی ئێران بگرێت”.

.

لەلایەكی ترەوە وەزیری دەرەوەی ئێران هۆشداری بە ئەمریكا دەدات لەوەی یارییەكی ترسناكی دەستپێكردووە بە كۆكردنەوەی هێزێكی زۆر لە ناوچەیەكی بچوكدا، دەشڵێت: “ئامادەی گفتوگۆ نین لەگەڵ لایەنێكی پەیمانشكێن”.

.

محەمەد جەواد زەریف، وەزیری درەوەی ئێران لە لێدوانێكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، بەهۆی ئەوەی واشنتۆن ڕێزی لە ڕێككەوتنە ئەتۆمیەكە لەگەڵ ئێران نەگرت و پەیمانی شكاند، ئەگەری ئەنجامدانی هیچ ڕێكەوتنێك لەگەڵ دۆناڵد ترەمپ بوونی نییە.

.

سەبارەت بە ناردنی هێز و چەكێكی زۆر بۆ رۆژهەڵاتی ناوەڕاست لەلایەن ئەمریكاوە، وەزیری دەرەوەی ئێران ئاماژەی بەوە كرد، ئەمریكا یارییەكی مەترسیداری دەستپیكردووە و ناردن و كۆكردنەوەی هێزێكی زۆر لە ناوچەیەكی بچوكدا هەموو كات ئەگەری ڕوودانی پێكدادانی لێدەكەوێتەوە.

.

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل